حکومەتی سوریا ئاگربەستی شکاند و هێرشی کردە سەر پێگەیەکی هەسەدە

KNN : Kurdish News Network
08:46 - 24/11/2025
کوردستان
+
-

تەنها دوو ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئاگربەستی نێوان هەسەدە و دیمەشقدا و بۆ ڕاگرتنی شەڕ و چەکدارانی حکومەتی سوریا هێرشیان کردە سەر شەڕڤانانی هەسەدە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، کە حکومەتی سوریا پێشێلکاریی ئەنجامداوە و لە کەناری ڕۆژئاوا فوڕاتەوە هێرشیان کردوەتە سەر پێگەیەیەکی هێزەکانیان لە سنوری دێرەزوور.

 

 

هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە ئانجامی هێرشەکەدا شەڕڤانێک بە سەختی برینداربووە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.

 

 

ئەوەش لە کاتێکدایە پاش نزیکەی هەفتەیەک ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت لەنێوان هەسەدە و چەکدارانی حکومەتدا لە غانم عەلی ڕەققە، بە نێوەندگیریی هاوپەیمانان هەردوولا ئاگربەستیان ڕاگەیاند و ئەم هێرشەش واتای پابەندنەبوونی حکومەتە بە پاراستنی ئاشتییەوە.

 

 

هەسەدەش پێشتر وتویەتی ئەوان لەگەڵ ئاشتییدان بەڵام بۆ پاراستنی خاک و خەڵک گوێ بە هیچ شتێک نادەن و وەڵامدانەوەی توندیان بۆ هێرشی هەرلایەک دەبێت...

1353 جار خوێندراوەتەوە