ئەمساڵ زستانێكی هێندە
سەخت لەڕێیە كە چەند ساڵێكە وێنەی نەبووە
و و بەنداوەکانیش سەرڕێژ دەبن، کەشناسێکیش وادەی بارانبارین ڕادەگەیەنێت
هەواڵ:KNNC
شاڵاو هیدایەت، شارەزای
بواری كەشناسیی لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوا و پێسبینییەکان بە کەی ئێن ئینی ڕاگەیاند: پێشبینی
ناکرێت تا هەفتەیەکی دیکە هیچ بارانێک ببارێت و لەدوای ئەوە و سەرەتای مانگی
داهاتوو بارانبارین بوونی هەیە و شەپۆلێکی سەرتاسەریی و باش و پڕ باران تەواوی
ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
لەبارەی زستانی ئەمساڵ
ئاماژەی بەوەدا، ڕێژەی دابارینی باران و بەفر لە ئاستێكی دڵخۆشكەردا دەبێت، بەتایبەت
لە مانگی داهاتووەوە زستانێكی سەخت بەڕێوەیە زوقم و شەختەیەكی هێندە زۆری
تێدادەبێت، كە چەند ساڵێكە وێنەی نەبووە و بەفر و بارانی زۆریشی لەگەڵدا دەبێت.
وتیشی، پێشبینی دەكرێت
بەفربارینیش لە ئاستێكی پێویست و باشدا بێت بە جۆرێک لەهەرسێ زستانی ڕابردوو زیاتر
بێت، ئاستی بارانیش لە وەرزی زستاندا باش دەبێت و چەندین شەپۆلی بەهێزی تێدا دەبن
كە كانیاو چەم و ڕوبارەكان دەژیەنەوە.
شاڵاو هیدایەت ڕوونیشی
کردەوە، ئەمساڵ ئاستی ئاوی ژێر زەوی زیاد دەكات و ئەو بیرانەی وشکبوون بەگشتیی دەژیەنەوە
و بەشێكی بەنداوەكان سەر ڕێژ دەبن، هاوكات لە بەشێک ناوچەكان هێندە سەرمایەكەی
توند دەبێت و شەختە و بەستنی زۆر ڕوودەدات كە زیان بە چەندین درەختی جۆراوجۆر دەگەیەنێت
و وشكیان دەكات....
3980 جار خوێندراوەتەوە