مەزڵوم عەبدی: بەبێ دەستبەرکردنی مافی کورد هیچ ڕێککەوتنێک ناکەین

KNN : Kurdish News Network
10:07 - 24/11/2025
کوردستان
+
-

مەزڵوم عەبدی دەڵێت بەبێ دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی سوریادا ناکەن و باسیش لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: بە هیچ جۆرێک هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی سوریادا ناکەن تا ئەو کاتەی تەواوی مافەکانی کورد لە سوریادا دەچەسپێت و بە دەستور دان بە کورد و مافەکانیدا دەنرێت، جیا لە کورد دەبێت نوێنەری دورزیی و عەلەوییەکانیش لە کۆبوونەوەکانی دیمەشق ئامادەبن.

 

مەزڵوم عيبدی وتیشی، لە سەردانی ئەحەمد شەرع سەرۆکی سوریای ڕاگوزەردا بۆ ئەمەریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپدا باس لە پرسی کورد و هەسەدە کراوە، ترەمپ داوای لە شەرع کردوە کە کێشەی نێوان هەسەدە و دیمەشق لەڕێگەی دانوستانەوە چارەسەر بکرێت.

 

فەرماندی گشتیی هەسەدە وتوشییەتی، لە کۆبوونەوە سێقۆڵییەکانی نێوان واشنتن و دیمەشق و ئەنقەرە، لە کۆشکی سپی هەڵوێستی تورکیا لەبارەی هەسەدە گۆڕاو و لە جاران نەرمترن.

 

مەزڵوم عەبدی جەختی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازار کردەوە و وتی، فەڕەنسا، ئەمریکا و بەڕیتانیاش بەباشی دەزانن، کە هەسەدە پابەندە و ئەوە لایەنی دیمەشقە کە پڕۆسەکەی پەکخستوە.

 

مەزڵوم کۆبانێ لە بەشێکی قسەکانیدا باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستان کرد و وتی، پەیوەندییەکانی باشور و ڕۆژئاوا ئاساییبونەتەوە و پاڵپشتیی و پشتیوانی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبەریی خۆسەر گرنگییەکی زۆری هەیە....

314 جار خوێندراوەتەوە