ئەمڕۆ شاندە پەرلەمانییەکەی تورکیا دەچێتە ئیمراڵی

KNN : Kurdish News Network
11:19 - 24/11/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ شاندە پەرلەمانییەکەی تورکیا دەچێتە ئیمراڵی و تا ئێستا ئەندامانی شاندەکە سێ پەرلەمانتارن.

 

 

هەواڵ:KNNC


میدیای نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەرییدا، ئەمڕۆ شاندەکەی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا دەچنە دورگەی ئیمراڵی بۆ کۆبوونەوە و سازدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە.


بەپێی ئەو زانیاریانەی خراونەتەڕوو، ئەندامانی شاندەکە پێکدێن لە گوڵستان کڵیچ کۆچیگت ئەندامی فراکسیۆنی دەمپارتی و فەتی یەڵدز لە مەهەپە و حسێن یامان لە ئاکاپە.

 

لای خۆشییەوە ڕۆژنامەی تورکیا ئاماژەی بەوەکردوە، کە شاندەکە لەڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە دەچنە ئیمراڵی...

 

129 جار خوێندراوەتەوە