دوێنیشەو هێرشی درۆنیی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و سەرچاوە
ئاگادارەکانیش ڕوونکردەوەیان لەبارە بابەتەکەوە داوە.
هەواڵ:KNNC
دوێنی
هێرشکرایەوە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنوری چەمچەماڵ و هەندێک سەرچاوەش زانیاریان لەبارەیەوە داوە، بە وتەی ئەو سەرچاوانە دوێنێشەو كاتژمێر 11:30 درۆنێک دوجار به‌ئاسمانى كێڵگەی كۆرمۆر له‌ناحیه‌ى قادر
كه‌ره‌م سوڕایه‌وه، جارى یه‌كه‌م زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه لێدراو بۆ جارى دووهەم،
هێزى پاسه‌واى كێڵگه‌كه ته‌قه‌یان لێكردوە خستویانەتە خواره‌وه.
ئەو سەرچاوانە
ئاماژەیان بەوەشداوە، تەنها درۆنێک لەو ناوە هەبووه، به‌ڵام دووجار بە ئاسمانی کۆرمۆردا
سوڕاوەتەوە.
سه‌رچاوه‌كه
ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، زەنگی ئاگادارکردنەوە ئێستا له‌كۆرمۆر سیستەمێکی نوێی زیرەکەو
ماوەی چەند مانگێکە جێگیرکراوە، پێشوه‌خته هێزه‌كان و كارمه‌ندانى كێڵگه‌كه‌ى
ئاگاداركردوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه لەلایەن پاسەوانانی کێڵگەکەوه ته‌قه‌ى
لێكراوه‌و خراوه‌ته خواره‌وه...
3651 جار خوێندراوەتەوە