مەزڵوم عەبدی: بۆ چارەسەری کێشەکان دەبێت سەردانی ئیمراڵی بکەین

KNN : Kurdish News Network
03:32 - 24/11/2025
کوردستان
+
-

مەزڵوم عەبدی دەڵێت ئەگەر پەیوەندییەک لەنێوان ئەوان و تورکیادا هەیە ئەوە لە سایەی پڕۆسەی چارەسەرییە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش پێویستە سەردانی ئیمراڵی بکات ئەگەر تورکیا ڕێگەی بدات دەچێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هه‌سه‌ده‌ لەبارەی پەیوەندییان بە پڕۆسەی چارەسەریی ڕایگەیاند: پڕۆسەکە زیاتر لە هەموو لایەک پەیوەندی بە ڕۆژئاوای کوردستانەوە هەیە و شاندی سەردانیکەری ئیمراڵیش وتویانە کە عەبدوڵڵا ئۆجالان داوای دیداری ئەوی کردوە، ئەویش ئامادەیە بچێتە ئیمراڵی و ئەوەش چارەسەری کێشەکان دەکات، بێگومان ئەگەر تورکیا ڕێگە بەوەبدات.

 

 

مەزڵوم عەبدی: ئەگەر سەردانیکردنمان بۆ ئیمراڵی کێشە چارەسەر دەکات کەواتە بۆ نەچین و بۆ ڕێگەپێدراو نییە؟

 

 

ئەگەر کەمبوونەوەی شەڕ و ئاڵۆزیی لەنێوان هەسەدە و تورکیا هەیە لەسایەی پڕۆسەی چارەسەرییە و ئەگەر پڕۆسەکە بگاتە ئەنجام ئەوا ڕاگرتنی شەڕ و ئاگربەستیش دەبێتە هەمیشەیی، هەسەدە دەیەوێت ئەرکی خۆی جێبەجێبکات و پشتیوانیی ئاشتیی دەکات و نابێتە ڕێگر.

 

 

وتیشی، لەنێوان هەسەدە و تورکیا کەناڵی کراوە هەیە، بەڵام ڕێککەوتن نییە، تەنها ئاڵوگۆڕی بیروڕان لەبارەی سوریا، چۆن تورکیا نیگەرانی هەیە هەسەدەش نیگەرانیی خۆی هەیە، پێویستە ئەو بابەتانەش بخرێنە بەرباس و چارەسەر بکرێن کە بوونەتە مایەی نیگەرانیی، تورکیا خاکی کوردی داگیکردوە و کورادن بەهۆی تورکیاوە ناتوانن بگەڕێنە زێدی خۆیان...

391 جار خوێندراوەتەوە