موڕاد قەرەیلان: پڕۆسەی چارەسەریی تورکیا ناچاردەکات دەست لە کوردان هەڵبگرێت

KNN : Kurdish News Network
12:08 - 24/11/2025
کوردستان
+
-

موڕاد قەرەیلان دەڵێت پەکەکە لەپێناو چارەسەر هەنگاوی ناوە و لە لاوازییدا دەستی بۆ ئاشتیی نەبردوە، کورد نەک لە تورکیا دەبێت لە جیهاندا دانی پێدابنرێت ئەگەر دەوڵەتی نییە خۆ نەتەوەیەکی دێرین و گەورەیە.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

موڕاد قەرەیلان فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا قسەی لەسەر دۆخی ئێستای کورد و ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند: کورد و تەڤگەری ئازادیی ئێستا لە بەهێزترین قۆناغدان، دەستبردن بۆ ئاشتیی لەنێویدا کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوە و بێدەنگکردنی چەک، لەپێناو ئاشتییدا بوون نەک لە لاوازییدا، بەپێچەوانەوە پەکەکە لە بەهێزترین قۆناغیدایە.

 

موراد قەرەیلان وتی، بابەتی گەریلا و هەنگاوەکان دۆزی گەلێکن و ڕێز لە ڕەخنە دڵسۆزانەکان دەگرن، بەڵام هەندێک کەس بێکارن و دژایەتی هەر هەنگاوێکی پەکەکە دەکەن کە بۆ ئاشتیی دەینێت، کشانەوە لە لە باکور و زاپ  لە چوارچێوەی چارەسەرییدان بۆ ڕوونەدانی شەڕ، ئەویش لەو ناوچانەی کە هەستیارن و دڵنیان لەوەی پێکدادان لەگەڵ سەربازانی تورکیا ڕوودەدات.

 

وتیشی پەکەکە هەموو ئەو هەنگاوانەی ناوە کە پێویستیی قۆناغەکەن، بەڵام هەنگاوەکانی دەوڵەت بەو شێوەیە نین و سستن, دەبێت پڕۆسەکە بچێتە قۆناغی دووهەم و دواتر کە یاسایە، ئەگەر دەوڵيت چارەسەریی دەوێت دەبێت هەنگاو بنێت ئەگەر نا شتەکان تێکدەچن و جێناگرن.

 

لەبارەی کۆمسیۆنە پەرلەمانییەکە ئاماژەی بەوەدا، بوونی ئەو کۆمسیۆنە شتێکی باش بۆ قۆناغەکە بەڵام جەهەپە بە نەناردنی نوێنەری خۆی بۆ ئیراڵی کاریکی خراپ دەکات، ئەوان لە ڕابردوودا خۆیان وەک دۆستی کورد و خوازیار بۆ چارەسەریی نیشان دەدات کچی ئێستا نوێنەریان نانێرن، بەوە ڕووبەڕووی بەرپرسیاریەتیی مێژوویی دەبنەوە.

 

سەرکردەکەی پەکەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کورد دەبێت نەک تەنها لە تورکیا لە جیهاندا دانی پێدابنرێت و کورد میللەتێکە لەگەڵ ئەوەی لە دێرینترین گەلەکانی ناوچەکەیە و دەوڵەتی نییە، لە نەتەوەیەکگرتوەکانیش نوێنەری نییە، لە کاتیکدا دەبێت نوێنەر لەسەر بنەمای نەتەوە بێت نەک دەوڵەت.

 

 

قەرەیلان وتی، چارەسەریی تەنها بۆ باکور و تورکیا نییە، بە سەرگرتنی پڕۆسەی چارەسەریی تورکیا ناچار دەبێت لەگەڵ کوردانی پارچەکانی دیکەشدا دۆستایەتی بکات و دەست لە کوردانی پارچەکانی دیکە و دەرەوەی سنورەکانی تورکیا هەڵبگرێت...

281 جار خوێندراوەتەوە