نێرده‌ی تره‌مپ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: وڵاتێكی تر به‌شداری ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌براهام ده‌كات

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 06/11/2025
جیهان
+
-

ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی دۆناڵد تره‌مپ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست  له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌واشنتۆنه‌وه‌ ڕایگەیاند؛  وڵاتێکی نوێ بەشداری ڕێککەوتننامه‌كانی ئەبراهام دەکات .

 

هەواڵ:KNNC

به‌وته‌ی ویتکۆف هه‌ر ئه‌مڕۆ  کۆشکی سپی ناوی ئه‌و وڵاته‌  راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بەپێی ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام ئاسایی دەکاتەوە .

 

ڕێککەوتنی ئەبراهام ئاساییکردنەوەیە کە لە نێوان ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبیدا کراوە. ڕێککەوتنەکان لەساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەین دەستیپێکرد، دواتر ڕێککەوتن لەگەڵ مەغریب و سودان ئەنجامدرا.

 

ئەم ڕێککەوتنانە بە یەکەم ئاساییکردنەوەی گشتی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی  عەرەبی و ئیسرائیل لە سەدەی بیست و یەک دادەنرێت و ناویان لە پەیوەندی هاوبەشی نێوان جولەکە وعەرەبەکان کە لە ڕێگەی پەیڕەوی پێغەمبەر ئیبراهیمەوە ناونراوە

1059 جار خوێندراوەتەوە