راوێژكارێكی پێشوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل ده‌ڵێت هێشتا جه‌نگ لەگەڵ ئێران کۆتایی نەهاتووە و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێرانیش جه‌خت له‌سه‌ر كۆتایی هاتنی جه‌نگه‌كه ده‌كاته‌وه.
هەواڵ:KNNC
ئالۆن ئەڤیتار، ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل جەختیکردەوە کە "هێشتا جه‌نگ لەگەڵ ئێران کۆتایی نەهاتووە"، و دوپاتیشیكرده‌وه کە تەلئەبیب هێشتا پرسی ئێران بە هەڕەشەیەکی بەردەوام دەزانێت جه‌نگی جەوهەریی ئەم دواییەش گورزێکی توندی لە تاران‌دا بەڵام ئه‌وه‌ش دوا گورز نه‌بوو.
لايخۆشیهوه مەیجهر جه‌نه‌راڵ عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران له‌لێدوانێكیدا ئەگەری به‌رپابونی جه‌نگێكی نوێی لە دژی وڵاتەکەی به‌دورزانی و جەختی لەوە شکردەوە کە "دوژمنان سەرەڕای دڕندەیی و دەستدرێژییەکانیان، نا‌وێرن کارێکی گەمژانەی دیکە ئەنجام بدەن دوای ئەو گورزه كوشنده‌یه‌ی به‌ریانكه‌وت .
308 جار خوێندراوەتەوە