لە پارێزگاکانی عێراق کامێرای چاودێریی هاتوچۆ و ڕادار دادەنرێت
و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆش ڕایدەگەیەنێت: پڕۆسەکە کاریگەریی تەواوی لەسەر کەمکردنەوەی
سەرپێچی و ڕووداوەکان هەیە.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیایەک
ڕاگەیاند کە تایبەتە بە بۆ زیادکردنی کامێرای چاودێریی هاتوچۆ و ڕادار، کە بەپێی
ڕیککەوتنەکە سەرەتا پڕۆژەکە لە بەغداد و دواتر لە تەواوی پارێزگەکانی عێراق
جێبەجێدەکرێت.
لەو بارەیەوە عەمید نەسیر عەبدولسەتار، وتەبێژی بەشی
هاتوچۆ ڕایگەیاند: کامێرا و ڕادار کاریگەرییەکی بەرچاویان هەیە لە کەمکردنەوەی سەرپێچی
و ڕووداوەکانی هاتوچۆ، ئەوەش بە ڕوونی لەو ناوچانەدا بەدیارکەوتون کە کامێرا و
ڕاداریان لێدانراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ قۆناغی ئێستا کە بەغدادە، ئەم پرۆژەیە
لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێ دەکرێت، بە جۆرێک هەر چوار مانگ جارێک 20 ڕادار لە 40
چوارڕێیان دادەنرێت، سەرجەم گۆڕەپان و چوارڕێیانەکانی بەغدا لە ماوەی یەک ساڵدا کۆتایی
دێت...
55 جار خوێندراوەتەوە