سەرۆکى ئەمەریکا یەکەم لێدوانى لەدواى ئاگربەستى ئێران و ئیسرائیل راگەیاند و دەڵێت: هەر کە ئاگربەست راگەیەنرا، ئیسرائیل هێرشى کردەسەر ئێران و من دڵخۆش نیم
بەوکارە ئێرانیش هەر هێرشى کرد، بەڵام من زیاتر لە ئیسرائیل پەستم.
هەواڵ:KNNC
ترەمپ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا وتیشى:
پێویستە هەردو ئارام بکەینەوە، چونکە دوبارە دەستیان بە هێرشەکانیان کردوەتەوە؛
هەرچەندە بڕوا ناکەم بە مەبەست ئەو پێشێلکارییەیان کردبێت.
جەختیشى کردەوە کە بەرنامەى ئەتۆمیی ئێران
لەناوچوە و فڕۆکەوانەکانى ئەمەریکا کارێکى زۆر باشیان کردوە دەشڵێت: میدیاى ساختەى
وەک سی ئێن ئێن رەنگە بڵێن بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران بە تەواوى لەناو نەچوە،
بەڵام ئەوان بەو راپۆرتانە سوکایەتیی بە فڕۆکەوانەکانمان دەکەن و پێویست بو ئەو
قسانە نەکەن.
ئەمڕۆ ئاگربەستى نێوان ئێران و ئیسرائیل
لەسەر بڕیارى سەرۆکى ئەمەریکا راگەیەنرا، بەڵام چەند کاتژمێرێکى کەم دواى
ئاگربەستەکە ئیسرائیل وتى: ئێران هێرشى موشەکى بۆسەرمان ئەنجامداوە و سەرۆک
وەزیرانى ئیسرائیلیش فەرمانیدا بە وەڵامدانەوەیان و وتى: لە دڵى تاران دەدەین.
273 جار خوێندراوەتەوە