عێراق: هێرشی سەر بنکە سەربازییەکانمان بێ سزا نابن

KNN : Kurdish News Network
10:49 - 24/06/2025
عێراق
+
-

حکومەتی عێراق رایگەیاند، هێرشەکەی دوێنێشەوی سەر بنکە سەربازییەکانیان بێ سزا نابن و چاودێری تەواوی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە راگەیەنراوێکی حکومەتی عێراقدا هاتوە، " لە هێرشێکی ترسنۆکانەدا لە کاتژمێر (2:15 بۆ 3:45) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆمەڵێک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچوکی خۆکوژی ژماریەک شوێن و بنکەی سەربازی عێراقیان کردە ئامانج، کە زیانێکی بەرچاوی بە سیستمەکانی رادار لە کەمپی تاجی لە باکوری بەغداد و بنکەی ئیمام عەلی لە پارێزگای زیقار گەیاندوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی لێبکەوێتەوە".

 

ئەوەش هاتوە، هێزە عێراقییەکان توانیان هەوڵی هێرشەکانی دیکە بۆ سەر چوار شوێنی جیاواز بەرپەرچ بدەنەوە، لەنێویاندا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە هەوڵی بە ئامانجگرتنی ئەو شوێنانەیان دەدا، جەختیشدەکاتەوە، سەرجەم شوێنە ئامانجدارەکان شوێنی سەربازین و پەیوەستن بە هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە و لەلایەن کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن".

 

حکومەتی عێراق دەشڵێت: "ئەم کردەوە تاوانکارییە بێ سزا ناڕۆن و هێزە چەکدارەکان وەک قەڵغانێکی داگیرنەکراوی عێراق دەمێننەوە بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان و خاکەکەمان و سەروەریمان".

241 جار خوێندراوەتەوە