لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانى ئیسرائیل و ئێران بۆسەر
یەکتری و راگەیاندنى ئاگربەست، پێچەوانەى پێشبینییەکان نرخى
نەوت لە جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش نرخەکەیان دابەزینێکى
بەرچاوى تۆمار کردوە.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت
بە 69 دۆلار و 51 سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى
رابردو نرخەکەى هەشت دۆلار و 49 سەنت دابەزیوە.
جگە لە نەوتى برێنت،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 65 دۆلار 72 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى
رابردو نرخەکەى نۆ دۆلار و 8 سەنت دابەزیوە.
369 جار خوێندراوەتەوە