ئاگربەستى نێوان ئێران
و ئیسرائیل چوە بوارى جێبەجێکردنەوە، بەیانى ئەمڕۆش ئێران چەند هێرشێکى موشەکیی
بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامدا و ترەمپیش دەڵێت:"تکایە مەیشکێنن".
هەواڵ:KNNC
دەستەى پەخشى ئیسرائیل
رایگەیاند: ئەو ئاگربەستەى لەنێوان ئێران و ئێسرائیل دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى
ئەمەریکا بڕیارى لەسەردا، چوە بوارى جێبەجێکردنەوە.
لەبارەى
ئاگربەستەکەوە، کەناڵى فەرمیی ئێران رایگەیاند کە "دوژمن ناچار بوە ئاگربەست
قبوڵ بکات".
کاتژمێر و نیوێک پێش
راگەیاندنى ئاگربەست، ئێران شەش موشەکى بە ئاڕاستەى ئیسرائیل هەڵداوە و زەنگى ئاگادارکردنەوە
لە ئیسرائیل لێدراوە و سیستمى بەرگرى ئیسرائیلیش چالاک کراوە.
لەبارەى
ئاگربەستەکەوە، عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس
نوسیویەتى:"لەم ساتەدا هیچ رێککەوتنێکى فەرمیی بۆ ئاگربەست و کۆتاییهاتن بە
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان نییە".
دواى 12 رۆژ لە شەڕ، ئەم ئاگربەستە لەلایەن
دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکاوە راگەیەنرا، بەجۆرێک 12 کاتژمێرى سەرەتا ئێران و
12 کاتژمێرى دواتر ئیسرائیل جەنگ رادەگرن، لەدواى ئەو وادەیەوە شەڕى نێوانیان
بەتەواوەتیی کۆتایی دێت.
200 جار خوێندراوەتەوە