لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکى
ئاڕاستەى مامۆستایان و فەرمانبەران و موچەخۆران کردوە و دەڵێت: دەنگتان گەیشتوەتە
دەسەڵاتەکانى هەرێم و عێراق، بەڵام ئەنجامدانى خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لەم دۆخە
هەستیارەجا گونجاو نییە و دواى بخەن.
هەواڵ:KNNC
لیژنەکە دەڵێت:پشتیوانیی و پاڵپشتیی تەواوی خۆمانبۆ ماف و داوا رەواکانی مامۆستایان
و فەرمانبەران و موچەخۆران بەگشتیی دەردەبڕین
و باری دژواری ژیان و گوزەرانی موچەخۆران بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی موچەوە لەبەرچاودەگرین.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوەکە دەنگی موچەخۆران و ناڕەزایەتییەکانیان
گەیشتوەتە هەمو دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، بەڵام ئەنجامدانی خۆپیشاندان
و ناڕەزاییەتی لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت؛ گونجاو نابێت.
هەروەک داواش دەکەن
"هاوشێوەى رابردو" هەماهەنگ بن لەپرسی پاراستن و هێنانەکایەی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خۆپیشاندان و سەلامەتیی
گیانی خۆپیشاندەران، خۆپیشاندانەکە بۆ کاتێکی سەقامگیرتر دوابخەن تا پەیامەکان
بەشێوەیەکى شارستانیانە و دور لە هەر توندوتیژییەک بگات.
144 جار خوێندراوەتەوە