رێبەری پەکەکە داوای کردوە، بەپەلە کۆنگرەی
نەتەوەیی کورد ئەنجام بدرێت، بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەکەش نامەی ناردوە بۆ سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی میزۆپۆتامیای نزیک لە دەمپارتی بڵاوی
کردەوە، لە دوا دیداریدا، ئۆجەلان داوای کردوە، هێز و لایەنە سیاسییە
کوردییەکان هەرچوار پارچەی کوردستان و کوردانی ئەوروپا، پەلە بکەن لە
ئەنجامدانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد.
عەبدوڵا ئۆجەلان لەو دیدارەیدا لەگەڵ
شاندی ئیمڕاڵی، ئاماژەی بە دۆخی ناوچە کردوە، بە گرنگییەوە باسی لە یەکڕیزیی
کورد کردوە و بۆ ئەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردیش بە سەرکەوتویی ئەنجام
بدرێت، نامەی تایبەتی بۆ هەریەکە لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی
کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی ناردوە.
ئۆجەلان لە نامەکەیدا بۆ مەسعود
بارزانی، خواستویەتی کە سەرۆکایەتی کۆنگرەکە بکات، دڵنیایشی پێداوە کە هەمو هەوڵێك
دەدات بۆ پشتیوانیکردنی و هەروەها داواشی لە بافڵ تاڵەبانی کردوە، بەرپرسیارێتی
ئەو بابەتە لە ئەستۆ بگرێت.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا باسی لەوە کردوە، ئێستا
پارتی وەڵامی داواکارییەکەی ئۆجەلانی نەداوەتەوە، بەڵام لایەنەکانی دیکە پیشوازیان
لە داواکارییەکەی ئۆجەلان کردوە.
511 جار خوێندراوەتەوە