هێرشەکانی ئەمەریکا
بۆسەر حوسییەکانی یەمەن بەردەوامە، درەنگای شەوی رابردو هێرشیکردسەر سێ ماڵ لە
سەنعای پایتەختی یەمەن بەهۆیەوە هەشت کەس کوژران کە لە نێویاندا ژن و منداڵ هەبون.
هەواڵ:KNNC
کەناڵی ئەلمەسیرە سەر
بە حوسییەکان رایگەیاند، ئەمەریکا هێرشیکردوەتەسەر سێ ماڵ لە سەنعای پایتەختی
یەمەن لە ئەنجامدا هەشت کەس کوژراون و چەندین کەسی دیکەش برینداربون.
هاوکات، میدیاکانی سەر
بە گروپی (ئەنسار الله) بڵاویانکردوەتەوە، ئەمەریکا هێرشیکردوەتەسەر ناوەندێکی
نیشتەجێبونی کۆچبەرانی ئەفەریقی لە باکوری یەمەن و 30 کەس کوژراون.
رۆژی شەممەی رابردو، حوسییەکان
رایانگەیاند، بەهۆی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر چەند پارێزگایەکی سەرتاسەری
وڵات، هەشت هاوڵاتی مەدەنی برینداربون کە دوانیان منداڵن.
ئەمریکا لە ناوەڕاستی
مانگی ئازارەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 200 هێرشی ئاسمانی و بۆردومانی هێزی دەریایی
ئەنجامداوە و بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون.
لە 15ی ئازاردا، ئەمریکا
هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن دەستپێکردەوە، ئەمەش دوای فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
بۆ سوپای ئەمریکا بۆ دەستپێکردنی "هێرشێکی گەورە" بۆ سەر ئەو گروپە حوسییەکان،
پێش ئەوەی هەڕەشەی "بەتەواوی لەناوبردنی"یان بکات.
82 جار خوێندراوەتەوە