بۆ کۆمه‌ڵگه، هیچ شتێک وه‌ک دروستکردنی بێهیوایی ترسناک نییه، چونکه له‌لایه‌که‌وه سته‌ملێکراوان وا لێده‌کات که له دۆخێکی ئیفلیجی ده‌روونی و عه‌قڵیدا بن که ئه‌و دۆخه‌ش ده‌کرێت ببێته ماکی توندوتیژیه‌ک که توانای جڵه‌وکردنی زه‌حمه‌ت بێت و ئاکامه‌کانی وێرانکه‌ر بن، له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌کرێت ئاسانکاریه‌کی زۆر بکات بۆ سته‌مکاران که به‌بێ هیچ گرفتێکی کرده‌یی و ئه‌خلاقی درێژه به ملهوڕی خۆیان بده‌ن.
هیوا و ئومێد خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی له کۆمه‌ڵگه‌دا بوونیان نییه، به‌ڵکو ده‌بێت له‌لایه‌ن توێژی ڕۆشنبیری و سیاسیه‌وه دروست بکرێن. توێژی ڕۆشنبیری له‌شێوه‌ی گوتاردا دایده‌ڕێژێت و توێژی سیاسیش له‌شێوه‌ی کرداردا پیاده‌ی ده‌کات.
ڕه‌نگه په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن نه‌تووانن به‌هه‌شت دروست بکه‌ن، به‌ڵام هێشتا تاکه ڕێگایه‌کن بۆ ئه‌وه‌ی؛ ڕێگه له‌وه بگرن کۆمه‌ڵگای ئێمه ببێت به دۆزه‌خ
له‌دووای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامه‌وه له کوردستاندا به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی، نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری، فراوانبوونی بۆشایی له نێوان چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، به‌شبه‌شێنه‌ی حیزبی و خزمایه‌تی، خراپی و شێواوی دۆخی ئازادی، ناڕه‌زایه‌تیه‌کی زۆر و شپرزه له‌ناو گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا سه‌ری هه‌ڵدابوو که له سوتاندنی مۆنومێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و خۆپیشاندانه‌کانی که‌لار و پیره‌مه‌گرون و چه‌ند جێگایه‌کی دیکه خۆی به‌یان کرد. دواتر دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موو ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی له شێوه‌ی دروستکردنی ڕێکخراوێکی سیاسی‌دا خسته ناو فۆرمی ململانێی مه‌ده‌نیه‌وه که به‌ڕای من به خێر بۆ کۆمه‌ڵگای ئێمه که‌وته‌وه و کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی له توندوتیژیه‌کی بێهه‌وسار پاراست.
کۆمه‌ڵگای ئێمه که‌وتۆته دۆخێکی ناهه‌مواری بێهیواییه‌وه، هێزه ڕکابه‌ره‌کانی یه‌کێتی و پارتی له هه‌لومه‌رجێکی دژواری ڕێکخراوه‌یی و گوتاریدان. به‌ڵام ئه‌مه کۆتایی دنیا نییه
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕێگاکانی ململانێی مه‌ده‌نی تاقیکرده‌وه و سه‌رجه‌می بیرۆکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی هه‌رێمی خسته به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه، که بێگومان هه‌رێم له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه ئیکمال بوو.
ئێستا دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی پێنج و گۆڕینی دیزاینی هێزه سیاسیه‌کان به‌هۆی ساخته‌کاری به‌رنامه‌بۆداڕێژراو، کۆمه‌ڵگای ئێمه که‌وتۆته دۆخێکی ناهه‌مواری بێهیواییه‌وه، هێزه ڕکابه‌ره‌کانی یه‌کێتی و پارتی له هه‌لومه‌رجێکی دژواری ڕێکخراوه‌یی و گوتاریدان. به‌ڵام ئه‌مه کۆتایی دنیا نییه.
هه‌وڵدان بۆ بێنرخکردنی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن، له هه‌مان کاتدا تێکۆشانی ئه‌و ده‌زگایه و خه‌مخۆرانی چیرۆکێکی کۆنه که له مه‌گنا کارتا وه دێت و به‌ناو تۆپبارانکردنی په‌رله‌مانی ڕوسیا له‌لایه‌ن بۆریس یه‌ڵتسینه‌وه له ناوه‌راستی مۆسکۆدا تێده‌په‌ڕێت تاکو داخستن و له‌کارخستنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌لایه‌ن پارتیه‌وه.
ئه‌و هێزانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتییه‌وه‌ن و به‌شێک نین له ده‌سه‌ڵات و پایه‌ی سته‌مکاری سیاسی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ده‌تووانن پێ له‌سه‌ر گرنگی ڕۆڵی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان دابگرن، ڕه‌نگه په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن نه‌تووانن به‌هه‌شت دروست بکه‌ن، به‌ڵام هێشتا تاکه ڕێگایه‌کن بۆ ئه‌وه‌ی؛ ڕێگه له‌وه بگرن کۆمه‌ڵگای ئێمه ببێت به دۆزه‌خ، هه‌روه‌ها ڕێگایه‌کی کاریگه‌ر و مانادارن بۆ چاکسازی هێواش و پله‌به‌پله و ڕێگایه‌کی که‌مئازارترن بۆ دروستکردنی بناغه‌یه‌ک بۆ هه‌ر خه‌ونێک که ئینسانی کوردستانی به ئاینده‌ی خۆیه‌وه بیبینێت.
له‌په‌یجی نوسه‌ر وه‌ریگراوه:
2544 جار خوێندراوەتەوە