ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سێ ئاراسته‌وه له ژێر گوشاردایه؛
ئاڕاسته‌ی یه‌که‌م پارتی و یه‌کێتی و نه‌یاره‌کانی ترن که گۆڕان به ڕکابه‌ری سیاسی و ڕێکخراوه‌یی خۆیان ده‌زانن که ده‌یه‌وێت ململانێی ئه‌وان بکات له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌رچاوه‌کانی هێز..
ئه‌م هێرش و گوشاره تاڕاده‌یه‌ک ئاساییه به‌مه‌رجێک شتی ناڕاست و نامۆڕاڵی بۆ شکاندنی یه‌کتر به‌کار نه‌هێنرێت چونکه ئه‌وانه هێزی ڕکابه‌ری یه‌کترین، وه‌ک چۆن گۆڕان له‌ڕووی گوتار و ڕه‌وایه‌تیه‌وه ده‌یه‌وێت پایه‌کانی ئه‌وان لاواز بکات، ئه‌وانیش هه‌وڵی پاسیفکردن و لاوازکردنی گوتاری گۆڕان ده‌ده‌ن. له‌م خاڵه‌دا گۆڕان ده‌بێت به‌لایه‌وه ئاسایی بێت و به راستی و ڕه‌وایه‌تی ئه‌و ئه‌رگومێنتانه‌ی بۆ کۆمه‌ڵگای پێشنیار ده‌کات ده‌بێت هاوڵاتیانی ئێمه ڕازی بکات که پشتیوانی بکه‌ن.
ئاراسته‌ی دووه‌م ئه‌و که‌سانه‌ن که پروپاگه‌نده‌ی نه‌یارانی گۆڕان دۆخێکی دڕدۆنگی و هۆشیاری هه‌ڵه‌ی لا دروستکردوون که متمانه‌یان به توانا و ڕه‌وایه‌تی گۆڕان لاواز ببێت، بۆ ئه‌مه‌یان گۆڕان ده‌بێت زیاتر نه‌خشه‌ڕێگای خۆی به‌یان بکات و کرداره‌کانی روون و ڕاشکاو و یه‌کلاکه‌ره‌وه بن و هه‌ر ناڕوونیه‌ک له سیاسه‌ته‌که‌یدا هه‌بێت بۆ ئه‌م گرووپه‌ی زیاتر ئاشکرا بکات و به‌رچاوڕوونی زیاتریان بداتێ.
ئاراسته‌ی سێهه‌م ئه‌و ڕه‌خنانه‌ن که دڵسۆزانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که خۆیان له ڕۆشنبیران، که‌سایه‌تیه‌کان، ڕۆژنامه‌نووسانی بوێر، هه‌روه‌ها کادیر و هه‌ڵسوڕاو و ئه‌ندامه خه‌مخۆر و ڕاسته‌قینه‌و دڵسۆزه‌کانی گۆڕاندا ده‌بینێته‌وه ئاراسته‌ی ده‌که‌ن. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م ئاراسته‌یه که بێگومان به‌شێکی زۆری ڕه‌خنه‌کانیان ڕه‌واو لۆژیکی و بێپێچوپه‌نان نابێت فۆرمێکی نه‌یارانه وه‌ربگرێت. ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له گۆڕان ده‌گرن له‌م ئاراسته‌یه که‌سانی ماندوو و راستگۆ و خاوه‌ن پره‌نسیپن که وه‌رگرتنی ڕه‌خنه‌کانیان به جددی گۆڕان به‌هێز ده‌کات. ئه‌م ڕه‌خنانه ده‌بێت وه‌ک سه‌رچاوه‌ی هێز سه‌یر بکرێن نه‌ک لاوازی. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه که‌م ببنه‌وه گۆڕان پێویستی به‌وه‌یه له‌رووی گوتار و کاری ڕێکخراوه‌یی به‌خۆیدا بچێته‌وه و زیاتر پێ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌کیانه دابگرێت که گۆڕانی له‌سه‌ر دروستبووه، ئه‌وه‌ش داینه‌میكیه‌تێك ده‌داته‌وه به پڕۆگرامی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
2450 جار خوێندراوەتەوە