جێرمی کۆربین که ئێستا سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی به‌ریتانیایه، سیاسه‌توانێکی خاوه‌ن مۆڕاڵی ئینسانی به‌رز و هه‌ندێکجار ئایدیالیستیشه. ڕاوه‌ستانی ئه‌و به‌ڕووی نادادپه‌روه‌ریدا له‌ناو هزری سیاسی چه‌پڕه‌وانه‌ی ئه‌ودا نه‌شونمای کردووه و له‌ناو پارتی کرێکاراندا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ڕه‌وته چه‌په ده‌کات. به‌ڵام جێرمی کۆربین جگه له سیاسیه‌کی مکوڕ که پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا له‌ژێر سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ودا گه‌شه‌یه‌کی ڕێژه‌یی کردووه، له هه‌مان کاتدا ده‌یه‌وێت وه‌ک ئایکۆنێکی ئه‌خلاقی ده‌ربکه‌وێت له‌لای ئه‌و به‌ریتانیانه‌ی که نادادپه‌روه‌ری سیستمی سه‌رمایه‌داری خستوونیه‌ته بارودۆخێکی سه‌خته‌وه. گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکێک که ئه‌و ئایکۆنبوونه‌ی جێرمی کۆربین تۆخده‌کاته‌وه پێویسته:
ده‌ڵێت: منداڵه‌کانی ئێمه‌ش وه‌ک منداڵه‌کانی گه‌ڕه‌که‌که‌ی خۆمان ده‌بێت هه‌ر له‌م قوتابخانه‌یه بن، ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌که ئاسته‌که‌ی خراپه ئه‌وا ده‌بێت باش بکرێت نه‌ک منداڵه‌کان بگوازینه‌وه
جێرمی کۆربین منداڵه‌کانی نانێرێته قوتابخانه‌ی تایبه‌ت. له به‌ریتانیا سیستمی هه‌ڵبژاردن سیستمی کۆنستیتوێنسیه‌کانه، واته هه‌ر گه‌ڕه‌که‌و یاخود هه‌ر یه‌که‌یه‌کی ئیداری نوێنه‌رێکی خۆی هه‌یه له په‌رله‌مان، جێرمی کۆربین ئه‌ندامی په‌رله‌مانه و نوێنه‌ری گه‌ڕه‌که‌که‌ی خۆیه‌تی. ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی منداڵه‌کانی جێرمی کۆربینی لێیه که قوتابخانه‌ی گه‌ڕه‌کی خۆیانه و قوتابخانه‌یه‌کی حکومیه، واته ئه‌هلی و تایبه‌ت نییه به‌پێی ستانداردی قوتابخانه‌کانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی کۆربین ئاستێکی خراپی هه‌یه. ژنه‌که‌ی جێرمی کۆربین هه‌وڵ ده‌دات منداڵه‌کانی له‌و قوتابخانه‌یه بگوازێته‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌کی باشتر له گه‌ڕه‌کێکی ئه‌ولاتر (نه‌ک بۆ قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌هلی و تایبه‌ت)، به‌ڵام جێرمی کۆربین ئه‌وه‌ش قبوڵ ناکات و ده‌ڵێت: منداڵه‌کانی ئێمه‌ش وه‌ک منداڵه‌کانی گه‌ڕه‌که‌که‌ی خۆمان ده‌بێت هه‌ر له‌م قوتابخانه‌یه بن، ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌که ئاسته‌که‌ی خراپه ئه‌وا ده‌بێت باش بکرێت نه‌ک منداڵه‌کان بگوازینه‌وه.
من سیاسه‌ت وه‌ک جۆرێک له زوهد و عیرفان سه‌یر ناکه‌م، به‌ڵام ده‌بێت که‌سێک که به‌رگری له به‌ها و تێروانینێکی سیاسی ده‌کات به‌لایه‌نی که‌مه‌وه خاوه‌ندارێتیه‌که‌ی له‌و به‌ها و پره‌نسیپانه ناکۆک نه‌بێت به شێوازی ژیان و هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی. ناکرێت باسی دادپه‌روه‌ری بکه‌یت و خۆت منداڵی شه‌رعی ناداپه‌روه‌ری بیت، ناکرێت دژی گه‌نده‌ڵی بیت و خۆت له‌ناو زه‌لکاوی گه‌نده‌ڵیدا نقوم بووبیت، ناکرێت به نووسین و قسه دژی مافیاکانی سیاسه‌ت و ئابووری بیت به‌ڵام له‌ولاوه به هه‌زار رایه‌ڵه پێیانه‌وه به‌سترابیت..
که‌سێک که ستایڵی ژیانه‌که‌ی، شێوازی خانووبه‌ره‌که‌ی، ئوتومبیل و کۆشک و سه‌راکه‌ی، سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی، پرۆژه گوماناوی و زه‌به‌لاحه‌کانی که به فێڵ و ته‌ڵه‌که به‌رامبه‌ر به که‌سانی که‌مده‌رامه‌ت بنیادنرابێت، پاره و موڵکه‌کانی به‌رئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی ترسناکی وڵات و ده‌سه‌لاتداران بێت، ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌که‌ی به‌رهه‌می توانا و لێهاتوویی نه‌بێت له‌بازاڕدا و به‌رهه‌می داهێنانه ته‌کنۆلۆجی و زانستی و هونه‌ریه‌کانی نه‌بێت به‌ڵکو به‌رهه‌می قۆرغکاری ئابووری و سیاسه‌ت بێت له هه‌مان کاتدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکات ژیانی مه‌ینه‌تباری ئێمه ده‌گۆڕێت.
725 جار خوێندراوەتەوە