ئەمەریکا و ئیسرائیل بە سوتاندنی ئاڵاکانیان بەهێزتردەبن

رۆژی (17)ی ئەم مانگە دوای ئەوەی لایەنگرانی حەشدی شەعبی چونە ناو بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لە بە غدا، یەکێک لە لایەنگرانی حەشد ئاڵای کوردستانی سوتاند، ئەمە کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە و لەسەر هەمو ئاستەکان، بەڵام ئەمە بە بۆچونی من تەنها كێشە جیاوازاکان ‌قوڵتردەکاتەوە لە ئاستی رەگەزی و تایفی و مەزهەبی دا، وە هەندێ لایەن و حیزب بۆ خۆیان ئەم دەسکەوتە ئەچننەوە و هەندێ خەڵک دوای ئەم ئاڕاستەیە دەکەون و جیاوازیەکان قوڵتردەکەنەوە.

ئەگەر حکومەتی هەرێم دەیەوێت پەندێک لە ئەمەریکا و ئیسرائیل وەربگرێت کە بە نزیکەیسی رۆژانە ئاڵاکانیان دەسوتێنرێت، پێویستە بە بێدەنگیی کار بکات، بۆئەوەی  بەهێزبێت لەوا قیعدا نەک لە رێگای میدیایەوە هاوار و کاردانەوەی لەسەر سوتاندنی ئاڵاکەی هەبێت.

حکومەتی هەرێم لەبری ئەو کاردانە میدییایە دەبێت ئابوریەکەی بە‌هێزبکات، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی بەهێزبونی سەربازی و سیاسی و دیپلۆماسی و کلتوری، بە‌هیزی ئابوریەکەی ئاشتەوای نیشتمانی لە ناوخۆدا بەرقەراردەکات و ئاشتەوای لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و   وجیهانیشدا باشتر دەکات. حکومەتی هەرێم بۆ بە‌هیزبونی ئابوریەکەی پێویستە ئەم هەنگاوانای خوارەوە جیبەجێبکات:   

1-نەهێشتنی گەندەڵی و رێگەگرتن لەبەهەداردانی داهاتی وڵات لە دامودەزگاکانی دەوڵەتەدا.
2-نەهێشتنیخزم خزمێنە و هەڤاڵ هەڤاڵینە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا .
3-شەفافکردنی داهات لە هەمو سێکتەرەکاندا .
4-دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتمانی نەوت لە هەمو بوارەکانی نەوتدا.
5-بە هێزکردنی کەرتی تایبەت لە هەمو بوارەکاندا .
6-قۆرخنەکردنی ئابوری و رێگەدان بەبازاڕی ئازاد تا کێبڕکێی تەواو هەبێتلە بازاڕدا
7-سەروەری یاسا لە هەمو دەزگاکانی وڵاتدا .
8-بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرۆکایەتی حکومەت و وەزارەتەکان، حکومەت لەگەل كۆمپانیاکاندا، و حکومەت لەگەڵ هاوڵاتیاندا .
9-بە‌هێزکردنی کەرتی کشتوکال و پەلەوەری و ئاژەڵداری.
10- دورخستنەوەی حیزب لە حکومەت .
11- بەهێزکردنی دامودەزگاکانی کۆکردنەوەی (باج) کە بەشێوەیەکی هاوچەرخانە و دادپەروارانە کاربکات.
12- ‌هەڵبژاردنی ئازاد وتەزویرنەکردن لە هەڵبژاردنەکەدا و رادەستکردنی دەسەڵات.
13- بە نیشتمانکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و دەزگاکانی هەواڵگری لە ناو هەرێمدا .
14- بە‌هێزکردنی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر ئەوەی کادر دروستبکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت كاربدۆزیتەوە لەناو کەرتی تایبەتدا.
15- دروستکردنی دەیان بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاو لە کوردستاندا بۆ بەهێزکردنی ئاوی خواردنەوەو، بەهیزکردنی کشتوکاڵ و سامانی ماسی.
16- ئازادی ڕادەربڕینفەراهەمبکرێت، مافی مرۆڤ پارێزراوبێت بە هەمو جیاوازیەکی رەگەزی و دینی و مەزهەبیەوە.
17- پلانی درێژخایەن دابنرێت بۆ بەڕێوەبردنی وڵات نەک پلانی کورتخایەن بۆ بەرژەوەندی شەخشی.
18- وەبەرهێنان بکرێت لە ژێرخانی ئابوری و لیكۆڵینەوەی زانسیتی و تەکنەلۆژیای نوێدا، وە پشتیوانکردنی پڕۆژەی ئینتەرپرونەر.
19- سیستەمی بانکی بە‌‌ ‌هێزدابمەزرێت بۆ ئەوەی کەرتی تایبەت بەتەواوی بە‌هێزبێتئاڵوگۆڕی دراو، لەناو وڵات و لەگەڵ جیهاندا ئاسانیبکرێت .
20- جۆن كینزیئابوری ناسی بەریتانی ئەڵیت شەرکردنی ناوخۆ. هەروەها شەرکردن لەگەڵ دەرەوەدا. ئابوری وڵات دادەڕمێنێت. دەبێت هەرێم خۆی لە هەمو جۆرە شەڕێک بپارێزێت.
21- بەهیزکردنی کەرتی تەندروستی تا سەلامەتی هاوڵاتیان مسۆگەربکرێت کۆمەڵگایەکی تەندروستبێت .
22- بەهێزکردنی دامودەزگا و یاساکانی کواڵیتی کۆنترۆڵ.
حکومەتی هەرێم دەتوانێت بەم رێگایانە وەڵامی سوتاندنی ئاڵاکەی بداتەوە. چۆن ئیسرائیل لە ئیستادا کە هەمو دەوڵەتەکانی دنیا بە پەرۆشەوەن پەیوەندیە بازرگانیەکان  بەهێزبکەن لە گەڵیدا  کە لە سەرەتادا هەمو دنیا دژیان بون،  وە ئیستاش هەندێ  نەتەوەو مەزهەب، رەگەزی جیاواز رۆژانە ئاڵاکانیان دەستوتێنن، بەڵام ئیسرائیل ئێستا لە وڵاتە هەرە پێشکەوتوەکانی دونیایە،  لە ( Cyber  Security)دا واتە شەڕی دژی (هیڕشی  سایبەر)، وە لە (20%) وە بەرهێنانی جیهان لە ئێستادا لە ئەپڵیکەیشنی Artificial Intelligence   )) دەکرێت لە کۆمپانیا ئیسراییلیەکان لە ئیسرائیلدا.
ئێستا ئیسرائیل پێشەنگی جیهانە کە لە داهاتودا ئەم ئەپڵیکەیشنە جیهان بەڕێوەدەبات، بێجگە لەوەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی کۆمپانیای ئەپڵ و گوگڵ و ئەمازۆن لەناو ئیسرائیلدایە .

ئیسرائیل خاوەنی بەهێزترین ‌هێزی سەربازی و دەزگای هەواڵگری و خاوەنی چەکی  ئەتۆمیە و یەکێکە دیموکراسیترین وڵات بۆ ناوخۆیان، وە بە بەنزیکەی رۆژانە ئاڵای ئیسرائیل دەسوتێنرێت، بەڵام ئیسرائیل ئاوا سودی لەو ئاڵا سوتاندنە وەرگرتوە.  


هەروەها ئاڵای ئەمەریکا دەسوتێنرێت، بەڵام هەمو دەزانین هێزی ئابوری ئەمەریکا چۆنە و یەکەمی جیهانە،  بۆیە پێویستە و هیوادارین هەرێمی کوردستان بەبێدەنگی کاربکات و بەم شێوەیە سود لە سوتاندنی ئاڵاکەی وەربگرێت. 

238 جار خوێندراوەتەوە