بانکی ناوەندی عێراق و دوا پلانی بۆ کۆنتڕۆلکردنی دینار

کاتی ئەوە هاتوە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەستلەکار بکێشێتەوە یان دەستی پێلەکاربکێشنەوە، دیارە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا بۆتە هۆی بەرزبونەوەی وزە و هەمو کەرەستە سەرەتاییەکان و خواردنە سەرەکیەکەکانی تر ڕۆژانەی هاوڵاتیان، بەهۆی ئەوەی ڕوسیا و ئۆکرانیا بە شێکی گەورەی سەبەتەی خۆراکی جیهان پێکدەهێنن و ڕوسیا بەشێکی گەورەی بەرهەمهێنەری وزەیە، بەڵام بانکی ناوەندی عێراق کاریگەری سەرەکی هەیە لەم هەڵئاوسانە بەهۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی بەهای دیناری عێراقی هەڵئاوسانێکی زۆری دروستکردوە لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا کە خەڵکی هەرێم باجی ئەم هەڵانەی سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق ئەدەن کە بۆتە هۆی گرانیەکی زۆری بازاڕ لە ناو هەرێمدا سەرەڕای نەبونی موچە.

بانکی ناوەندی چەندین ڕێوشوێنی گرتۆتە بەر کە نەیتوانیوە بەهای دینار جێگیر بکەن بەهۆی گەندەڵەکانیانەوە، چونکە سەرچاوەی سەرەکی گەندەڵیەکە بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراق خۆیانن.

لە کاتێکدا کە ئابوری عێراق ڕۆژانە زیانی بەردەکەوێت وە لە ئەنجامدا کۆمەڵێک لە گەندەڵکاران قازانجێکی زۆر دەکەن لە (موزایدەی دۆلاردا)، بۆیە پێویستە ئەم پارێزگاری بانکی ناوەندیە بە زورتین کات لە پۆستەکەی دەربکرێت، نازانم بۆچی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداد داوای یاسایی دژی پارێزگاری بانکی ناوەندی تۆمار ناکەن کە بۆتە هۆی ئەم هەڵئاوسانەی هەرێم.

کارەکانی بانکی ناوەندی
1-چاپکردنی پارە.
2-پشتیوانی کردنی بەهای دراوی وڵاتەکە بۆ ئەوەی بەهاکەی پارێزراوبێت لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات.
3-زیادکردنی پارەی نەختی و بەڕێوەبردنی یەدەگی بیانی ناو بانکەکە.
4-ئیدارەدانی وڵات بۆ ئەوەی نرخی کاڵاو شتومەک جێگیر بێت.
5-پشتیوانیکردنی گەشەکردنی سیستەمی دارایی وڵات بۆ ئەوەی گەشەبکات و توشی قەیران نەبێت.
6-چاودێری بانکە بازرگانیەکان بکات بۆ ئەوەی ڕیسک بە پاشەکەوتی پاشەکەوتکراوەکان نەکەن.
7-بڕیار لەسەر ڕێژەی سودی بانکەکان دەردەکات، بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی هەڵئاوسان بکات و یارمەتی کەمکردنەوەی بەتاڵە بدات لە وڵاتدا.
8-پاراستنی بەهای دراوی وڵاتەکە و بتوانێت خوێندنەوە بۆ دراوەکانی تر بکات.
9-سیاسەتی نەختینەی وڵات دابڕێژێت، کە بە هۆیەوە بەهای دراوی وڵاتەکە چۆنبێت بەرامبەر دراوی بیانی. وە هەروەها بۆ کۆنتڕۆلنکردنی مایکڕۆئیکۆنۆمی.

 ئەگەر وردبینەوە لەم کارانەی سەرەوە بانکی ناوەندی یەک لەم هەنگاوانەی سەرەوەی جێبەجێنەکردوە لە کارەکانیدا. بۆیە ئەم دۆخە دروستبوە لە عێراقدا هاوڵاتیان گیرۆدەی چەندین کێشە بونەتەوە. وەک ئەمانەی خوارەوە؛

1-نەبونی هەژماری بانکی بۆ هاوڵاتیان.
2-نەبونی بانکی پێشکەوتو و جێبەجێنەکردنی خزمەتگوزاریە بانکیەکان.
3-نەبونی پارەی نەختینەیی لە بانکەکانی عێراقدا وەک چۆن (700) ملیارەەکەی کە بۆ هەرێمیان نارد ماوەی 9 ڕۆژی پێچو وە لە 3 بانکی عێراقیەوە توانرا ئەو بڕە پارەیە کۆ بکرێتەوە.
4-سپیکردنەوەی پارەو هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات لە هەرێم و عێراقدا.
5-نە بەستنەوەی بانکەکان بە تۆڕێکی بانکی لە ناو عێراقدا، بۆیە پارەکەی هەرێم ئەو ماوە زۆرەی پێچو تاگەیشتە هەولێر لە بەغداداوە.

دوا پلانی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق:
 سەڕەرای ئەم هەمو ڕێکارانەی عێراق گرتویەتی بەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆلار و ئەو هەموو پارەیەی چۆتە دەرەوە لە عێراقەوە، ئەبوایە پەرە بە کەرتەکانی ئابوری بدرایە لە ناو عێراقدا و ئابوری فرە چەشن بکرایە ئەو کاتە عێراق نە دەبو بە وڵاتیکی بەکاربەر و بەرخۆر.

دوا پلانی بانکی ناوەندی عێراق ئەوەیە کە لە ڕێگای بانکە مۆڵەت پێدراوەکانی عێراقەوە بتوانێت ئیتر بازرگانیەکانی ناو عێراق بە چەند دراویكی تر بکرێت وە ک (لیرەی تورکی، ڕوپیی هیندی و یۆرۆ و درهەمی ئیماراتی) بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە سەرەتای ساڵی نوێوە، بەمەش خواست لە سەر دۆلار کەمدەبێتەوە و بانکی ناوەندی دەتوانیت دۆلار بۆ بازرگانان دابین بکات بە نرخی 1320 دۆلار.

330 جار خوێندراوەتەوە