لە حوکمڕانی جیهاندا چەندین جۆری حوکمڕانی هەن کە وڵاتان پیادەی دەسەڵاتەکانیان
دەکەن بۆ رێکخستنی کاروباری ئیداریی وڵات بەپێ واقیعی خۆیان.
ئەوەی مەبەستمە تەرکیز بخەمە سەر سیستەمی ئیداریی و سیاسی لەهەرێمی
کوردستان، کە بەداخەوە ئەو جۆرە ئیدارەدانە هیچ تعریفێکی حوکمرانی هەڵناگرێت، بەتایبەت
لەنێوان ئەو دوو جۆرە سیستەمە کە لە جیهان بەربڵاوترین سیستەمی حوکمڕانین، کە ئەوانیش
سیستەمی سەنتەری (مەرکەزی) یان سیستەمی ناسەنتەری (لامەرکەزی).
لەئێستادا باوترین و گونجاوترین سیستەمی سەردەم لەجیهاندا سیستەمی ناسەنتەری
(لامەرکەزییە) بە هەموو جۆرەکانیەوە، ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان زۆرترین جەدەلی
هەڵگرتوە بەجۆرێک زۆربەی هێزە سیاسیەکان بەشێک لە کارنامەی لیستەکانیان بۆ هەڵبژاردنەکان
لامەرکەزیەت بوە، بەڵێنی جێبەجێ کردنی سیستەمی لامەرکەزیانداوە لە کارنامەی کابینەی
نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە روونی باس لەو سیستەم کراوە، بەڵام تا ئێستا لە ئەمری واقیعدا
ئەو جۆرە سیستەمە بونی نیە.
له بەڕێوەبردنی ئیدارەدا دوو جۆره شێوەی سیستەمی بهڕێوهبردن ههیه، سیستەمی
بهڕێوهبردنی ستونی یا عهمودی ئهوهی تریش پێی دهوترێت سیستەمی بهڕێوهبردنی
ئوفوقی یاخود ئاسۆیی.
له شێوه سیستەمی بهڕێوهبردنی ستونی عهمودیدا جۆرێكه له حوكمڕانیی سەنتەری
(مهركهزی)، له حكومڕانیی مهركهزیدا ههمو دهسهڵاتهكان كۆدهكرێنهوه له
مهركهزدا، لهوێوه ههمو لاكان بهڕێوهئهبرێن و ئهوانی تر ههمو تابعی ئهون.
له بهڕێوهبردنی ئاسۆیی ناسەنتەری (لامەرکەزی)دا، دهسهڵاتهكان دابهش
دهكرێن له بهینی ناوهند و له بهینی یەکە ئیدارییەکانی تردا له بهینی جێگایهك
و جێگایهكیتردا، بهڵام لەهەموی گرنگتر ئەوەیە لامهركهزیهت ههبێت و دهسهڵاتهكان
به ئاسۆیی دابهش بكرێن بهسهر جێگای جیا جیاو دهسهڵاتی جیاجیاو ناوهندی جیاجیا،
نهك له یهك ناوهندێكهوه، بێگومان ناوهندێك ههموی بهڕێوهدهبات ئیداری ههموی
دهكات.
ناسەنتەری (لامەرکەزی) بەو شێوە ئیدارییە دەوترێت، کە تێدا دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی
وڵات بەشێوەیی فەرشی ئاسۆیی بڵاوبۆتەوە لە دەستی تاکە کەسێک یان گروپێکی دەسەڵاتداری
تایبەتدا کۆنەبووەتەوە، واتە دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی لە نێوان چەندین دامەزراوە
و یەکە کارگێرییەکاندا دابەش بوە هەریەکەیان بەپێی پلە و پێگەی خۆی لە دامەزراوە و
دەزگاکەدا توانای بڕیاردان و مامەڵە و ڕەسمکردنی ئیدارە و بەڕێوەبردنی خۆی هەیە، بەرمەجێک
زیان بە بەرژەوەندی گشتی وڵات نەگەینێت.
بە دیوێکی تر لامەرکەزیەت واتە دابەشکردنی ئەرک ودەسەڵاتەکان و کۆتایی هێنان
بە دەسەڵاتی تاکەکەسی و کۆکردنەوەی دەسەڵات لای کەسێک، وە شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتی
کارگێڕی و دارایی لە ئاستە باڵاکان بۆ یەکە کارگێرییەکانی خوارەوە، بە جۆرێک ئەو یەکە
ئیدارییە بچوکانە بەپێی هەلومەرجی ئیشکردنی خۆیان ماف و توانای بڕیاردانی سەربەخۆیان
هەبێت بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ مەرکەز کە زۆرجار ئەو مەرکەزە خۆی لە وەزیر یان ئەنجومەنی
وەزیراندا دەبینێتەوە، ئەمە لەلایەک؛ لە لایەکی دیکەوە دەوترێت لا مەرکەزی بریتییە
لە گواستنەوەی دەسەڵات بە هەرسێ جۆرەکەیەوە یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری، لە
ئاستێکی کارگێڕی باڵاوە بۆ ئاستێکی کارگێڕی نزمتر و لامەرکەزیەت چەندین جۆری هەیە
کە هەریەکەو بەپێ وەزیفە و تعریفی خۆی پیادەی دەسەڵاتەکاتی خۆی دەکات وەک لامەرکەزی
ئیداری و سیاسی و دارایی و جوگرافی و وەزیفی.
زۆر جار لە سیستەمی مەرکەزی گلەیی ئەوە دەکرێت کە ناعەدالەتی جوگرافی دێتەکایەوە،
بەتایبەت ئەمە لە کوردستان رەنگدانەوەی زۆرە، کە هەمیشە پارێزگاکان لەبەرامبەر مەرکەزی
بڕیار خۆیان بە مەغدور دەزانن، پێیانوایە لەژێر سایەی مەرکەزیەت ناعەدالەتی جوگرافی
دروست بووە، ئەبێ ئەمە راست بکرێتەوە بە هێنانە کایەی سیستەمی لامەرکەزی ئیداریی و
دارایی بۆ ئەوەی پارێزگا و یەکە ئیداراییەکان دەست کراوە بن لەرووی کارگێڕیی و
دارایی لە ئیدارەدان.
بێگومان هەمو سیستەمێک لایەنی باشی و خراپی خۆی هەیە، لایەنە ئیجابیەکانی سیستەمی
ناسەنتەری (لامەرکەزی)، بەرزکردنەوەی لایەنی مەعنەوەی یەکە کارگێرییەکانی خوارەوە
لەسەر ئاستی بەڕێوبەر و سەرۆک بەش و فەرمانبەرە ئاساییەکان، بەجۆرێک هەست بە ئەرک
و دەسەڵاتەکانی خۆیان دەکەن بەهۆی بەخشینی متمانە پێیان لە رووی ئیدارە و بڕیاردان،
هەروەها دەرفەت بۆ رۆتنیات و قۆرخکاری ئیداری ناهێڵێتەوە، چارەسەرکردنی خێرای گرفتەکان
لە ناوچەکە ڕودەدەن بێ گەڕانەوە بۆ مەرکەز و دەسەڵاتی راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان
لەلایەن یەکە کارگێرییەکان بێ گەڕانەوەی هاوڵاتی بۆ مەرکەزی بڕیار لەپایتەخت، بەهێزبونی
سیستەمی دیموکراسی بەهۆی بونى دەسەڵاتی بریار و رێنمایی ناوچەیی لەلایەن یەکە کارگێرییەکاندا،
دەسەڵاتی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆیی و دابەشکردنی بەسەر سێکتەرە خزمەتگوزارییەکانی
ناوچە ئیدارییەکەی، هاوکار وهەماهەنگی دەسەڵاتی مەرکەز دەبێت بەهەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتیەی
بۆی دیاریکراوە.
1114 جار خوێندراوەتەوە