بۆچی مسته‌فا ئه‌مین ناوی «نەوشیروان»ی بۆ کوڕه تازه له دایکبوه‌که‌ی هه‌ڵبژارد؟ خه‌ڵکی کوردستان و ئێمه‌ش که چه‌ندین ساڵ له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین له نزیکه‌وه کارمان کرد، رازی پشت ناوی ئه‌ومان نه‌ده‌زانی. پاش کۆچی دوای ئه‌و رازه‌ی له زمانی سه‌ڵاح چاوشین، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین و یه‌کێك له هاوڕێکانی منداڵی و پێشمه‌رگایه‌تی و چاکسازیخوازی، نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین ئاشکرا بو.
به‌م شێوه‌یه سه‌ڵاح چاوشین چیرۆکه‌که‌ی گیڕایه‌وه.؛
« کاك نه‌وشیروان گیرا بو، که گیرا بو هیچی وای له‌سه‌ر ئیسپات نه‌بو له به‌رئه‌وه به‌ریاندا. که به‌ریاندا هاته‌وه سلێمانی ئێمه به ماڵه‌وه چوین بۆ لایان. که چوین بۆ لایان، زۆرمان پێخۆش بو له‌گه‌ڵ دایکی و له‌گه‌ڵ باوکی که کاك نه‌وشیروان به‌ر بوه. کاک مسته‌فا، باوکی کاك نه‌وشیروان زۆری پێخۆش بو. باسی ئه‌وه‌ی کرد که له ئێران پاشایه‌کی عادل هه‌بوه ناوی نه‌وشیروان بوه. ئه‌م پاشایه له ناو خه‌ڵکدا زۆر خۆشه‌ویست بوه له‌به‌رئه‌وه پیاوێک بوه زۆر به ته‌نگ خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژاره‌وه بوه و زۆر له ره‌عیه‌ته‌که‌ی پرسیوه‌ته‌وه. کێ زوڵمی لێده‌کرێ و کێ زوڵمی لێناکرێ؟ جا راستی من له دڵی خۆمدا وه‌ختی خۆی ئه‌م نه‌وشیروان-ه‌م به ناوی ئه‌وه ناو ناوه«.
مستەفا ئەمین، باوکی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، نەوشیروان مستەفای بە ناوی نەوشیروانی دادپەروەر که فەرمانڕەوایەکی ساسانی بو«٥٠١-٥٧٩»، لە ماوەی حوکمیدا کە لە ساڵی «٥٣١ بۆ ٥٧٩» شەهەنشای ئیمپراتۆری ساسانی بو. ناوی خۆی خه‌سره‌وی یه‌که‌م بوه. لە ماوەی حوکمڕانیدا چاکسازی ئیداری و سیاسی و سەربازی ئەنجامدا و دەسەڵاتی لە ئاغاکان سەندەوە و گەڕاندیەوە بۆ گەل. پاش کۆچی دوایی گەلەکۆمەیەك لەلایەن ئاغاکانەوە ئەنجامدرا و چاکسازییەکانیان هەڵوەشاندەوە.
نەوشیروان مستەفا ئەمین دادپەروەر و چاکسازیخواز و نیشتیمانپەروەرێکی رەسەن بو کە تەواوی ژیان بەخشی بە کورد و کوردستان. هه‌میشه که‌سانی سته‌مکار و گه‌نده‌ڵ و بێبه‌ها دژایه‌تی ئه‌ویان کرد تا ئه‌و رۆژه‌ی له ژایندا بو. پاش ئه‌وه‌ش هه‌مو که‌وتونه‌ته پیلانگیڕی و گه‌له‌کۆمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. هاوشێوه‌ی ئاغاکانی سه‌رده‌می نه‌وشیروانی ساسانی ئه‌م ئاغا و گه‌نده‌ڵانه که متمانه‌ی خه‌ڵك و شه‌رعیه‌تی حوکمڕانیان له ده‌ستداوه کار ده‌که‌ن بۆ بێکاریگه‌رکردنی هه‌مو هه‌نگاو و روانین و بیری ئازادیخوازی و دادپه‌روه‌رانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین. پێچه‌وانه‌ی نه‌وشیروانی ساسانی، سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی و سه‌دان سه‌کرده‌ی گه‌نج و به ته‌مه‌ن، ده‌یان هه‌زار کوڕ و کچی ئازا له دڵ و بیر و روانینیاندا نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین و هه‌مو بیر و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌ویان هه‌ڵگرتوه. ئه‌م پیلانه شکست دێنێت و ته‌واوی به‌رنامه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین بۆ دادپه‌روه‌ری و ده‌وڵه‌تی قانون و چاکسازی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێ ده‌که‌ین.
نمونەیەك لە هاوشێوەی نەوشیروانی دادپەرەر و نەوشیروان مستەفا ئەمین. لە سەردەمی نەوشیروانی دادپەروەردا خەڵکی ئاسایی توانای گەیشتنیان بە شا نەبوە، شا فەرمانی دەرکرد کە زنجیرێکی درێژ کە سەرێکی لە هەیوانەکەیدا و سەرەکەی دیکەشی لە دەرەوەی کۆشکەکەی بێت هەڵبواسرێت. کەسێك کە زوڵمی لێدەکرا خۆی دەگەیاندە زنجیرەکە و دەی لەرزاندا و زنجیرەکە دەکەوتە جوڵە و بەمەش شا بە ئاگا دەهات کە کەسێك لە دەرەوەی کۆشکەکەیەتی بۆ داوای حەقی خۆی و بە هانایەوە دەچو.
نەوشیروان مستەفا ئەمین هەمیشە نزیك بو لە خەڵك و نە کۆشکی هەبو زنجیری پێوە بکات و نە دەرگای هەبو بەسەر خەڵکدا دابخرێت. هەمو کەس دەیتوانی بە ئاسانی بیبینێت و داوا و سکاڵا و رای خۆی پێبگەیەنێت. ئەو دەیان و سەدان هەزار هاوڵاتی بینی بو بە درێژایی ژیانی و ئەو رۆژەی کۆچی دوای کرد هەمان ئەو خەڵکە هاتن و بە شکۆوە بەڕێیان کرد. ئێستاش و تا هەمیشە ئەو هی هەمو خەڵکی دادپەروەریخواز و ئازادیخواز و چاکسازیخوازە.
بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی ژیان و حوکمڕانی خه‌سره‌وی یه‌که‌م، ناسراو به نه‌وشیروانی دادپه‌روه‌ر بڕواننه ئه‌م په‌رتوکانه.
خسرو یکم انوشیروان ساسانی
نويسنده: علی‌اصغر میرزایی ، ویراستیاران: اسماعیل سنگاری ، مینا غرویان.
کتاب: بنگاه ترجمه و نشر کتاب پارسه – 1395
قصه‌ی زندگی خسرو انوشیروان
نويسنده: عباس رمضانی
کتاب: کتاب تارا – 1395
زادگاه خسرو اول (انوشیروان(
نویسنده: احمد شاهد ،
مقاله نشریه: مهرگان اسفراین » مرداد 1382 شماره3
امپراتوری ساسانی: آیین شهریاری انوشیروان
بازنويسي: شهلا انسانی
کتاب: سمیر – 1395
تصویر انوشیروان ساسانی در آثار دوران اسلامی
استاد راهنما: علا‌ء الیدن آذری ، دانشجو: سعید نعمت راد ،
پایان نامه: دانشگاه آزاد اسلامی - دانشگاه آزاد اسلامی واحد شاهرود –
پژوهشکده تاریخ - 1392
خسرو انوشیروان
نويسنده: محمود پوروهاب ،
کتاب: موسسه فرهنگی مدرسه برهان - 1390
927 جار خوێندراوەتەوە