ئاشکرایە هەڵبژاردنی ئەمساڵ
جیاوازە لە ساڵانی پێشتر، تکایە بایکۆتی مەکە، دەنگی ئێوە دەنگی راستکردنەوەی هەڵەکانە،
گەڕانەوەی شکۆی پەرلەمانە، گروپێک بەرەو دەسەڵات و ئەوەی تر بەرەو ئۆپۆزسیۆن.
دەنگی تۆ تەنها خۆت و
خوای گەورە دەزانێت کە بە کێت داوە، مەترسە و سڵ لە هیچ مەکە و ویژدانی خۆت ئاسودە
بکە.
ئەو کاندیدە کە خودی خۆت
دەیناسی و متمانەت پێیەتی هەڵبژێرە.
بەتایبەت دەنگدەرانی بەڕێزی
گۆڕان بە هەستێکی پڕ لە شەرم و شانازییەوە ویژدانتان دەبزوێنم، بەڵێ لە رابردودا بەندەش
وەک ئێوەی بەڕێز گلەیی و گازندەی هەبو، هەوڵی جدیشمان دا بۆ راستکردنەوەی هەڵەکان
کە ئەم هەستە پڕ شەرمەمە بەرانبەر خوای گەورە و ئێوەی ئازیز، بە شانازییەوە بە هەوڵی هاوڕێیان کۆتایی هات، گۆڕان
تاکە حیزبە کە دان بە هەڵەکانی خۆیدا بنێ و داوای لێبوردن بکات.
بۆیە بە شانازیەوە گۆڕانی
ئەمڕۆ بەرەو گۆڕانەکەی 2009 رێگای گرتوە،
بەندە بڕوای تەواوی هەیە بە کاندیدە بەڕێزەکانی گۆڕان کەسانی لێهاتو و چاونەترس، کەسانێکن
پلەو پۆست نایانگۆڕێ.
هیوای سەرکەوتنیان بۆ
دەخوازم و بە هیوای ئەوەی بەرنامەی گۆڕان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و گەڕانەوەی
شکۆی پەرلەمان بگەڕێنەوە.
دەنگدەرە بەڕێزەکانی گۆڕان
ئێوە لە ساڵانی رابردوودا کاری خۆتان بە سەربەرزییەوە ئەنجامدا لە سزادان حیزبەکەتان.
بەڵام گۆڕان-ی ئەمڕۆ بڕیاری
گەڕانەوەی بۆ ناو جەماوەرەکەی خۆی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان داوە و وانەیەکی قورسی وەرگرت و باجێکی قورستری دا لە
پێناویدا.
متمانەی ئێوە مانای گەڕانەوەی شکۆی نیشتمان و سەروەرێکانە .
تکایە مافی دەنگدان
تان لە دەست مەدەن .
481 جار خوێندراوەتەوە