هاوەڵ و هاوبیرمان سەردەشت عوسمان "ڕۆژی ڕفاندن و تیرۆرکردنت یاددەکەیینەوە و بۆ ئەبەد لەگەڵماندا دەمێنیت" لە پاش کۆچی تۆ دەیان کەس هاتن و کەسایەتی تۆیان بەکارهێنا بۆ خۆ جێگاکردنەوە و بەرژەوەندییەکانیان شەقامیان هەژاند و پاش خۆدەرخستن و ناساندن و گەورەبونیان هەموو ئەوشتانەی بەویژدانیانەوە هەڵواسرابوو فرۆشتیانەوە بە حزبێك یان بەرپرسێك، هەندێك لەوانەی لە ڕۆژی بەخاك سپاردنتا دەیانگوت ئێمە هەمومان سەردەشت عوسمانین قۆناغەکانی حزبی دامەزراوەیی بەگەندەڵی تێپەراندو ئێستا خانەنشینن. ساڵی پار داوام لەیەکێکیانکرد کە 05.05 یادی ڕفاندن و تیرۆرکردنی تۆیە!؟ گوتی بابەتێکی گرنگتر نیە باسیکەی، لەو ڕۆژەوە ڕۆشنایی هاوڕێیەتیم لێ خامۆشکردوە.
لەپاش کۆچی تۆ زۆرمان نوسی و خوێندنەوەشمان بۆ هەر بیروڕایەک هەبوە بەردەوام ڕۆشنبیرانی سەربەخۆو» ئازادیخوازان لە پێشبڕکێدابوون و بیروڕایان فراوانتر تاوداوەو گوتارەکان لە گۆڕانکاریدان، بەڵام هۆزەکانی باشور و دەسەڵاتداران لەشوێنی خۆیاندان و نەگۆڕاون ئەوان هێشتا لەجەنگی ناوخۆدان و شەڕی گەندەڵی و پێگەیانە. لەگەڵ مەرگی تۆ و ڕۆژانی دوایی زیاتر لە ١٣ ساڵە لەنێو قوتابخانەیەکداین وانە بە سەرکردەکان دەڵێینەوە لە سایت و رۆژنامە و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، چەقبەستویی دیموکراسی و ئازادی بەجۆرێکە گوتارەکانی ئەوکاتی بوونت بۆ دۆخی ئێستا گونجاوە و لەگەڵ رەوشی ئێستای سیاسیان دەگونجێ".
ئەوانەی خۆیان نــەفرۆشت و قەڵەمیان بۆ هێشتنەوە و نوسینی وشەی ئازادی رادەربڕین بەکارخست خوێنەر و نوسەر و چەند هاوڕێیەکی کەمی ئەوکاتن و هێشتا بەردەوامن، جۆرێکی هۆشیار پەروەردەبوون و ئەزمونی چارەسەر و خۆدەربازکردنیان هەیە بەڵام متمانەیان بەیەکتریی نیە و بەگومانن "لە پاش کۆچی دوایی تۆ دەیان کەسی کامڵنەبوی ئازاو بەهەڵوێستی ڕوناکبیر هاتونەتە کایەی ڕۆژنامەگەری و نوسەری باشن بەهۆی خراپی باری ژیانیان لە ئاستێکی باشدانین و نەگەیشتون بەهیواکانیان" یەکیان پاکەت و ئەویتریان ساردەمەنی دەفرۆشێ، دوانیان "عەرەبانچیە" هەندێکیشیان بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت وڵاتیان بۆ ژمارەیەک لەگەندەڵ و دز و چەوسێنەر و ژمارەیەکی گەورە لە چەوساوە جێـــهێشتوە" هەندێكیان گیرۆدەی بارودۆخن بەهۆی بەردەوامی لە بیروڕاو ئازادی سەربەخۆ هەڵدەکوتنە سەر ماڵیان و دەسگیر دەکرێن و لەزینداندا بەشکۆمەندی ماونەتەوە.
ڕۆشنبیری سیاسی چەواشەکار زۆربوون» بەرپرسە بکوژەکان دەیان قەڵەم فرۆشی هاوشێوە سەردەمی بەعسیان هەیەو پیاهەڵدانیان بۆدەکەن و هەمیشە لە ئاشوب نانەوەو گێرشێوێنیدان، بەرپرس و حزب لە چاوەڕوانی هاتنی غولامێکدان بیکڕن و بیکەنە کۆیلەو پاسەوانی خۆیان و سەرمایەو موڵکیانی پێ ببستنەوە، ئەوان خەڵکانێکیان کڕیوە بەهەمان ئەومافەی لێی سەندراوەو بەرپرس داگیریکردوە پێیان دەفرۆشنەوە، ئیدی لەهونەری ستران" موسیک" شانۆ" سینەماو ئەکادیمی" مامۆستا" نوسەر" ڕۆشنبیر و دەیان جۆریتر و دەبنە بەربەستی چون بەرەو شارستانی نوێ.
خوێنەری بەڕێز
سەردەشت عسمان سەرەتاو دوایین نیە" ئەوان ویستیان بە تیرۆرکردنی بەکر عەلی و عەبدل ستارو سۆران و سەردەشت و کاوە گەرمیانی و ویداد دهۆکی زیندانیانی بادینان وو هتد، ئازادی بمرێنن و قڕوقەپ بە خەڵکی مەدەنی بکەن و ڕاستیەکان نەگوترێ و شەقام کپکرێ" هەموو ئەوانە ڕەت دەکەینەوەو قەلە ڕەشەکانی باشور شەرماز دەکەیین بەجۆرێک باڵەکانیان دەبڕن و پێیەکانیان دەشکێنین"
ئازادیخوانی پەروەردەی دەوێ بۆو پەروەردە پێویستە وانەی یەکەم خوێندنەوەی ژیانی تیرۆرکردنی ئەوانەبێ لە ڕابووردودا خۆیان بەخشی لە پێناو بیروڕای ئازادو ئازادی تاک، دەکرێ ئازادیخواز سڵ نەکاتەوە لە ڕفاندن و هەڕەشەی دەسەلاتداران" بوێرانە ڕوبەڕوی هەر بەرپرسێك ببنەوە، وێنەی گەندەڵ کاران بەرز بکەنەوەو لەسەر وێنەکان ئاماژە بە تاوانەکانیان بکەن، گەندەڵی و جۆری پیشەکانیان ئاشکراکەن، کاتێك بەئێوە دەگوترێ ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی دەبێت قۆڵی مەردایەتی هەڵکەن و وشەی گورس وەشاندن ڕوبەڕوی هەر بەرپرسێك بکەنەوە تا چاک دەبن یان ڕیشەکێشدەبن لە کۆمەڵگەی کوردیدا.
258 جار خوێندراوەتەوە