ماوەیەکە جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق
مانۆری سەردان و دانیشتن و گفتوگۆکانی لەگەڵ حزبە کوردییەکان و سەرکردەکانیاندا دەستپێکردووە،
گوایە بۆ دوو مەبەستە، یەکەم مەترسی لەسەر هەرێم هەیە، دووەم جەختکردنەوە لە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن.
دەبێت و پێویستە سەرکردەی ئەو حزبانەی دەرەوەی یەکێتی و
پارتی چەند حەقیقەتێک بەو خاتونە بگەیەنن و جەریئانە و زیرەکانە پەردە لەسەر زۆر
زانیاری و بابەت هەڵماڵن کە پێشتر دو حزبە قۆرخکارەکە ئەنجامیانداوە و بەردەوامن لەسەری.
یەکێک لەو زانیاری و بابەتانە ئەوەیە بە پلاسخارت بگەیەنرێت
کە هەڵبژاردن ئێستا بکرێت یان دوو ساڵی تر، هیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێت و هەر ئەو دوو
حزبە زۆرینە دەبن، بە دو رێگا (یەکەم ساختەکاری و فێڵی یاسای هەڵبژاردن و داتای
ناڕاستی دەنگدەران و مردووان، دووەم هێزی سەربازیی و ئەمنیی و بەکارهێنانیان لەپێش
و کاتی پرۆسەکەدا)، کەواتا ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەهەرێمی کوردستان تەنها و تەنها
نوێبوونەوەی بەردەوامیی دو حزبەکەیە لەحوکمڕانیدا و هیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێت و دوای
پرۆسەکەش دیسانەوە بەردەوام ئەبن لە گەندەڵیی و حزبایەتیی نێو سەربازیی و قۆرخکاریی.
بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا سەرکردەکانی دەرەوەی دوو
حزبەکە دەتوانن ئەو بابەتانە بگەیەنن بەنوێنەرەکەی یو ئێن؟.
297 جار خوێندراوەتەوە