ژنانەی نێو دەسەڵات شۆناسی ژن بوونیان وون کردووە


ئەو رێکخراوەنەی بە ناوی ژنان،ئافرەتان،خانمانەوە خاوەنی دەسەڵاتی ژنانە و راگەیاندنی ژنانە و تەنها قەڵەمی پیاوان و بایەخی پیاوانی لە دەرەوەی خۆی کۆ کردۆتەوە، هەمیشە چاوی لە ئاستی ژنانی داهێنەرو دەرەوەی رێکخراوو گروپ و

حزبەکەی داخستووە و راستر بڵێم لە ناو حیزبەکەشیدا چاوی رۆژنامەکەی خۆی و جێگەکەی لە ئاستی ژنێکی لە خۆی داهێنەرتردا داخستووە. ئەو ژنانە  نە لە ووشەی ژن بوون تێگەیشتون بەڵکو کەسیک نییە دەربارەی مەسەلە ساکارەکانی ژنانیش تێبگات ئەگەر چی دەربارەی مەسەلە ساکارەکانی ژنانیش تێبگات،ئەگەر چی بڵاو کراوەش بە ووشەی ژن و کێشەی ژن مافی ژن برازێنێتەوە...... ئەو جۆرە ژنانە تەنها هەڵگری ئاڵای پارتێکن و وە لە بەردەرکی حزبەکاندا خۆیان پر چەك کردووە بۆ پاراستنی عەقڵیەت و کەلتور و سیستەمی حزبێکن.

ئەو ژنانە کە شەری حیزبەکان دەکەن ئەوانەی ، کە بەهۆی کەس و کاری دەسەڵاتداری و حزبییەوە گەیشتوونەتە دەسەڵاتی سیاسی و رێکخراوی ئەوانەی بەهۆی پاراستنی عەقڵییەتی پارتەکەی و دەسەڵات و حیزبە جیاوازەکانەوە گەیشتوون بە دەسەڵات، هیچ کام لەوانە شۆناسی ژن بوونیان نییە، چونکە هیچ کام لەوانە خاوەنی دەسەڵاتی مەعریفی و فکری خۆیان و گوتاری ژنانە نین، بەڵکو رۆژانە گوڵە بە رۆژەی گۆتاری پارتەکانی کە بۆیان دانراوە دەتروکێنن و ناتوانن لێشی لابدەن، ئەگەر بە ڕاستی بۆ باکگراوندی پڕ سەختی ژن بگەرێنەوە بۆیان دەردەکەوێت ، کە ئەو جۆرە ژنە چاودێری خواستی حیزبێکن ،چونکە خۆیان خاوەنی هیچ جۆرە گوتارێکی ژنانە نین و هیچ جۆرێکیش رێگە بە گوتاری ژنانە نادات دزە بکاتە نێو دەسەڵاتی پاتریاکی ئەوانەوە لەبەرئەوەی لە نێو دەسەڵات و حیزبە جیاوازەکاندا رۆڵی نوێنەری کۆمەڵ ژنان بەوان دراوە. ژنانیش لەو راستییە تێگەیشتون ئەگەر رامی عەقڵیەتی حیزبێکی ئەوان نەبن هیچ بەرگرییەکیان لێ ناکرێت و کێشەکانیان بۆ چارەسەر ناکرێت ، بۆیە لەلایەک کۆمەڵێکی ژن نائومێد بوون و لە خاباتی ژنان دوورکەوتوونەتەوە کۆمەڵێکی دیش لە هەرلایەکەوە رەشەبا بێت باراشی خۆیان بەبا دەکات و هەمان نزمی حیزبێکی ئەوان پراکتیک دەکات و لەناو کۆمەلدا بووە  بە دەنگی دووهەمی ئامان ئەمەشی بۆ خۆی مەترسیدارە، چۆنکە پەرەپێدەری سیستەم و عەقڵییەتی و حیزبێکییە ،بڵاوکەرەوەی ئەوڤایرۆسەشە لە نێو عەقڵی و هۆشی ژنانی دیشدا بەتایبەتی ژنانێک ، کە خۆیان خاوەنی هۆش و بیری کۆمەڵایەتی دروست نین. ژنانێك نەخوێندەوار ژنانێکی بەشە مەینەتی چەوساوە ، کە ئەوان بە تەنها فریاد رەسی دەزانێت کاتێکیش دەگات بۆلای فریاد رەسەکەی ئەوەیش دەیباتەوە بۆ نێو عاقڵیەتی پاتریاکی بەژێوەیەکی دەمامکدار و بە کا‌‌غەزی مۆدێرن و ڕازاوە.

هیچ کام لەو ژنانە ئەو پۆست و کارەی خۆی نەقۆستۆتەوە بۆ ئەوەی تەنها بۆ هەفتەیەکیش بێت یاخی بێت و بانگەشەی گوتارێکی ژنانەی یەکگرتووی ندات و چوارچێوەی پاتریاکی دارێژراو بۆی ووری و خاشی بکات و تەنها ٢٠ رۆژێك ببێت بە خاوەنی مێژووی ئەو یاخی بوونە ، پاشان با دەریشی بکەن نەك ساڵانێك ببێت بە خاوەنی مێژووی پارێزەری گوتاری پاتریاکی.

هیچ کام لەو ژنانە جارێك یاخی نەبوون لە هەر کردەیەکی نا دروست ، کە لەلایەن حزبەکەیان بەرامبەر بە ژنێك دەکرێت بەتایبەت بەرامبەر بەو ژنانەی ، کە لە دەرەوەی حیزبەکەی ئەوانن ، ئەوەش واتا رازی بوون بەو عەقڵ و سیستەمی پایریاکییە و هەبوونی هەر سیمایەکی پاتریاکیش ناتوانێ خۆی لە نێو گوتاری ژنان و شۆناسی ژن بدۆزێتەوە، هەتا ئێستا ئەو جۆرە ژنانانە نەیان توانیوە خاوەنی رێسا ویاسایەکی سیڤیلیانە و گوتارێکی سیڤیلیانەی دوور لە بەرژەوەندی حیزب بن ، کە لە دەرەوەی کاری کۆمیتە حیزبییەکەیان بۆ شاییەك هەبێت بۆ عەقڵ و لۆژیك ئەوانی تێدا کۆبکاتەوە و بتوانن یەك دەنگی لە کێشەکاندا ژنانەیی لە گوتارەکاندا فەراهەم بهێنن ئەمەش ناچێتە دۆزنەوەی شۆناسی ژن بوون.

4836 جار خوێندراوەتەوە