هێرشکرایە سەر کەمپی سوورداش لە سنووری قەزای دووکان

KNN : Kurdish News Network
04:36 - 27/04/2026
کوردستان
+
-

 ئەمڕۆ دووشەممە، بە مووشەک هێرشکرایە سەر کەمپی سوورداش لە سنووری قەزای دووکان، کە تایبەتە بە نیشتەجێبوونی خێزان و بنەماڵەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، هێرشەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە


کاتژمێر 04:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، کەمپی سوورداش کە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوبەشی خێزانەکانی (کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران) و (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)ـە، کرایە ئامانج. لەو بارەیەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵە ڕایگەیاند، مووشەکەکە بەر کۆگەی ئاوی کەمپەکە کەوتووە و بەهۆی ئەوەی پێشتر کەمپەکە بە تەواوی چۆڵکرابوو، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە


بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێری بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوورێتەوە و دۆخی کەمپەکە و دەوروبەری لەژێر چاودێریدایە.

36 جار خوێندراوەتەوە