پۆلیسی کەرکوک: هەرکەسێک ملپێچ و کڵاو بۆ شاردنەوەی روخسار بەکاربهێنێت، وەکو دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
01:46 - 29/12/2023
کوردستان
+
-

پۆلیسی کەرکوک هۆشداریی دەداتە دانیشتوانی پارێزگاکە و دەڵێت: هەرکەسێک ملپێچ و کڵاو و جامانە بۆ شاردنەوەی روخسار بەکاربهێنێت، وەکو دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

لە راگەیەندراوێکدا فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە بۆ لەمەودوا هەرکەسێک ملپێچ و کڵاو و جامانە و هەر ئامرازێکی تر بەکاربهێنێت بۆ شاردنەوەی روخسار وەکو دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ڕووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

 

 

دوێنێ پێنجشەممە دو چەکداری نەناسراوە لە ناوبازاڕی شاری کەرکوک هێرشیان کردە سەر دو پۆلیس و بەهۆیەوە، یەکێکیان شەهید بو، کە کوردە و ئەوی دیکەش برینداربو، هاوڵاتییەکی دیکەش لە روداوەکەدا بەهەمان شێوە برینداربو، هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک باسیان لەوەکرد کە روداوەکە تیرۆریستییە و هەڵمەتێکی فراوانیان دەستپێکردوە بۆ دەستگیرکردنی هەردو تاوانبارەکە.

 

420 جار خوێندراوەتەوە