بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی
هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە ئەمڕۆ دو وەزارەت و سبەینێ سێ
سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و خانەنشینی پێشمەرگە موچەی مانگی حوزەیران وەردەگرن.
بهپێى ئهو خشتهیهى وهزارهتى دارایی
بڵاویكردوەتهوه، ئهمرۆ چوارشەممە موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەش دەکرێت.
سبهینێ چوارشەممە، موچهى سەرۆکایەتی
هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە
دابەش دەکرێ.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی
رابردو، وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێم راشیگەیاند: موچەی
مانگی حوزەیران لە ماوەی یەک هەفتەدا دابەش دەکرێت و پێش جەژن سەرجەم دام و دەزگا
و وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.
2719 جار خوێندراوەتەوە