بەڕێوەبەرایەتى گشتى پلاندانانی پەروەردەیی رایدەگەیەنێت،
کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی
(eWane) بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی ئەم ساڵی خوێندن
گواستراونەتەوە گۆڕاوە و پێویستە وشەی بەکارهێنەر و وشەی نهێنییە نوێیەکە بگاتە دەستی
قوتابی.
لە ئاگادارکردنەوەیەکدا بۆ سەرجەم
خوێندکاران و مامۆستایان، بەڕێوەبەرایەتى گشتى پلاندانانی پەروەردەیی رایدەگەیەنێت،
ئەو مامۆستایانەی (هەمیشەیی، وانەبێژ، گرێبەست) کە لەم ساڵەی خوێندن لە قوتابخانەیەک
بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گواسترونەتەوە، پێویستە کارگێری قوتابخانەکەی ئێستای کۆدی بەکارهێنەر
و وشەی نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیکترونی (eWane)
بداتێ.
ئاماژە بەوەش دەکەن، کارگێری قوتابخانەکان بە
هیچ شێوەیەک نابێت کۆدی بەکارهێنەر وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان کە تایبەتە بە
قوتابخانەی ئەلیکترونی (eWane) لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
سەبارەت بە پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی
(eWane) ئاگاداری قوتابخانەکان دەکەینەوە کە :
1. ئەو
قوتابی و خوێندکارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەوه، کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ewane گۆڕاوە، پێویستە وشەی بەکارهێنەر و وشەی نهێنییە
نوێیەکە بگاتە دەستی قوتابی.
2. ئەو مامۆستایانەی (هەمیشەیی، وانەبێژ، گرێبەست)
کە لەم ساڵەی خوێندن لە قوتابخانەیەک بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گواستنراوە، پێویستە
کارگێری قوتابخانەکەی ئێستای کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane بداتێ.
3. کارگێری قوتابخانەکان (ڕاهێنەری قوتابخانە) پێویستە بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda بکات بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان کە تایبەتە بە
قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane. بۆ بینینی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی
قوتابیان و مامۆستایان پێویستە سەردانی بەشی قوتابخانە لە سیستەمی e-Parwarda بکرێت و پاشان بچێتە ناو بەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە ، پاشان هەردوو ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی
بەکارهێنەر و وشەی نهێنی مامۆستایان ) وە ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی
نهێنی قوتابیان) داونلۆد بکرێت.
4. کارگێری قوتابخانەکان بە هیچ شێوەیەک نابێت
کۆدی بەکارهێنەر وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.
5. پێویستە ڕاهێنەرانی سیستەمی e-Parwarda لە پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزاکان بەدواداچوونی
تەواو بکەن لەگەڵ قوتابخانەکانیان بۆ جێبەجێکردنی هەموو گۆڕانکارییەکانی خاڵە ئاماژەپێکراوەکان.
زهیر محمد عبدالله
ی. ب.گ. پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری
قوتابخانەی ئەلیکترۆنی
٢٠٢١/٤/٩
16790 جار خوێندراوەتەوە