پەرلەمانتارێکی
دەمپاتی بە هاکان فیدان دەڵێت تۆ کوردیت و ڕێزێک بۆ ڕەچەڵەکی خۆت دابنێ، کەسوکارەکەت
لە وان دەڵێن با لەبری دیمەشق سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان بکات.
هەواڵ:KNNC
سڕی ساكیك پەرلەمانتاری پارتی یەكسانی و دیموكراسیی
گەل (دەم پارتی) لە پەرلەمانی توركیا، لەبارەی هاكان فیدانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە
دەڵێت، جارجار ئاوڕ لەو رابردووەت بدەرەوە، ئەگەر سەرێكیش لە كەسوكارەت لە ناوچەی
مووشی وان بدەیت باش دەكەیت، ئەوان شەرم دەکەن کە تۆ کوردیت.
سڕى ساكیک پهرلهمانتارى پارتى یەکسانى و دیموکراسیى
گەلان-دهم پارتى بە هاکان فیدانی وتوە تۆ کوردیت و ڕێزی ڕەچەڵەکی
خۆت بگرە.
سڕی ساکیک وتویەتی، ئەوا من پهیامى ئامۆزا و برازاكانت
بۆ دەگوازمەوە" پێش هەموو شتێک تۆ كوردیت و سەردانێکی كهسوكارهكهت بکە لە
موشی وان، ئهوان زۆر پرسیارى تۆ دهكهنو زۆر پرسیاریشیان لێت ههیه و
پێویستیان بهوهڵامه".
وتیشی، "ههركاتێک سەردانی موش دەکەم، لهوێ
لهگهڵ کەسوکارەکهت یهكتر دهبینین، هەمیشە لێم دەپرسن: ئامۆزاکەمان چیدەکات؟
دواتر برازاکانت دێن و دەپرسن: ماممان چیدەکات؟ ئەوان دەڵێن با ماممان لەجیاتی
ئەوەی بچێتە دیمەشق با سەردانیکی ڕۆژئاوای کوردستان بکات."
سڕی ساکیک لە درێژەی قسەکانیدا وتی، " من
بە ناوی خۆم و کەسوکارەکەتەوە داوات لێدهكهین، بچیته ڕۆژئاواى كوردستانو
ئاشتیى بهرپابكه و یاسا بچهسپێنه، ئهمه ئهو شتهیه كه گهلانى توركیا پێویستى
پێى ههیه".
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی ئێستای تورکیا و
بەرپرسی پێشوی هەواڵگری تورکیا-میت یەکێکە لەو کاربەدەستانەی تورکیا کە زۆرترین
دژایەتی کورد دەکات و هەمیشە بە زمانی هەڕەشە لەگەڵ کورد دەدوێت لە کاتێکدا خۆی کوردە و لە باوکێکی کورد و دایکێکی تورکەوە هاتوەتە دنیاوە، هەڵوێستەکانی بەرامبەر کورد جێگەی نیگەرانیی و توڕەیی کەسوکاریەکەی و کوردە، تەنانەت لە ڕابردوودا برایەکی کە گەریلایە لە قەندیلەوە پەیامی بۆ ناردوو و پێی توە هێندە لەگەڵ کوردبوونت شەڕ مەکە...
1493 جار خوێندراوەتەوە