زستانی ئەمساڵ لە سێ زستانی ڕابردوو ساردتر دەبێت

KNN : Kurdish News Network
10:37 - 20/12/2025
کوردستان
+
-

لە یەکەم ڕۆژی زستانەوە کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و وادەی کۆتاییهاتنی ڕەشەباش ڕاگەیەندرا.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوەهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و کۆتایی بەڕەشەبا دێت، خێرایی با دەگاتەوە 5 بۆ 10 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، سبەینێش ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو.

 

 

لەبارەی پلەکانی گەرماوە کەشناسیی ئاماژەی بەوەداوە، بەرزترین پلەکانی گەرما لەنێوان 13 بۆ 18 پلەی سیلیزییدا دەبن و نزیکدەبن لە جێگیریی.

 

 

لەبارەی وەرزی زستانیشەوە کە سبەینێ یەکەمین ڕۆژیەتی، شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسیی بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: لە سبەینێوە هەست بە گۆڕانکارییە وەرزییەکان دەکرێت، ئەمساڵ لە سێ زستانی ڕابردوو ساردتر دەبێت و ڕێژەی بەفر و بارانبارین تێیدا زیاتر دەبێت، بە جۆرێک کە چاوەڕوان دەکرێت چەند شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و بەفربارینێکی زۆر ناوچە جیاوازەکان بگرێتەوە...

3720 جار خوێندراوەتەوە