ئەمڕۆ نەوت
دابەشدەکرێت و لەوبارەیەشەوە ئاگەداریی دەدرێتە هاووڵاتییان.
هەواڵ:KNNC
دابەشکردنی
نەوتی سپی ماڵان بەردەوامە و لەوبارەیەوە یەکەی سوتەمەنی چەمچەماڵ ئاگەدارییەکی بۆ
هاووڵاتییانی سنورەکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە ئەمڕۆ نەوت دابەشدەکرێت.
یەکەی
سوتەمەنیی چەمچەماڵ بە هاووڵاتییانی وتوە، ئاگاداربن لەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی
ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و تەکیە نەوت دابەش دەکرێت، کە بڕەکەی 200
لیترە و بەرامبەرە بە 104 هەزار دینار، بە پێوەری زیرەک-عەدادیش دەپێورێت.
هاوکات ئاماژە
بەوەشدراوە، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردوەتەوە دەتوانن نەوتەکە
وەربگرن، بەپێچەوانەشەوە ئەوانەی کارتیان نوێ نەکردوەتەوە، بۆ ئێستا ناتوانن نەوت
وەربگرن، بەڵام پڕۆسەکە بەردەوامە و دەتوانن پاش نوێکردنەوەی کارتەکانیان لە چەند
ڕۆژی داهاتوودا نەوت وەربگرن.
ئەوەش هاوکاتە
لەگەڵ دابەشکردنی نەوت لە شارەکانی عێراق بە نرخی کەمتر لە 40 هەزار دینار...
2791 جار خوێندراوەتەوە