وەزیری دەرەوەی تورکیا: دەبێت هەرچی زووە هەسەدە تێکەڵی سوپا بکرێت

KNN : Kurdish News Network
12:34 - 20/12/2025
کوردستان
+
-

هاکان فیدان دەڵێت لە هەڵوێستی حکومەتی سوریا بۆ تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپاکەیان تێدەگەن و دەبێت هەرچی زووە هەسەدە تیکەڵبکرێت.

 

هەواڵ:KNNC


هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی سوریا وتی کە دەبێت هەرچی زووە بەپەلە هەسەدە تیکەڵی سوپای سوریا بکرێت و تورکیاش ئامادەی هەماهەنگییە لەو پرسەدا.

 

هاکان فیدان ئاماژەی بەوەدا، لە هەڵوێستی حکومەتی سوریا تێدەگەن لەبارەی تێکەڵکردن و بەشداریپێکردنی هەسەدە لە سوپادا و دەبێت ئەنجامەکان زوو ببینرین.

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە بەخێرایی تیکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا کردەوە و ڕایگەیاند: پێویستە هەرچی زووە تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای وڵاتەکە جیبەجێببێت بەپێی ڕیککەوتنی 10ی ئازار...

184 جار خوێندراوەتەوە