وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕایگەیاند؛ سەرجەم ئەو خێزانانەی داعش کە
لە کەمپی هۆل گەڕاونەتەوە تا ئێستا هیچ سەرپێچییەک لە دژیان تۆمار نەکراوە.
هەوڵ:KNNC
کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە دواین لێدوانیدا، باسی
لەوەکرد، پڕۆگرامی شیانەوەی خێزانە گەڕاوەکانی داعش لە تا ئێستا سەرکەتو بوە و ڕێکارەکانیشی
بە باشی جێبەجێکراوە و بە تایبەت کە چەندین لایەنی نێودەوڵەتی بەشداربون لە
پڕۆگرامەکەدا.
بریکارەکە، ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەرجەم ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە
ناوچەکانی خۆیان هیچ سەرپێچییەک لە دژیان تۆمار نەکراوە، وتیشی: منداڵان و ئافرەتان
و گەنجان هەر یەوەک بە جیا بەشداری پڕۆگرامەکە کراون و سەرجەمیان دەرئەنجامی
باشیان هەبوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئیستا 15 هەزار خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆل
گەڕاونەتەوە لەو ژمارەیەش 10 هەزاریان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و پێنج
هەزاریان هێشتا لە کەمپەکانی ناو عێراق دەمێنەوە.
90 جار خوێندراوەتەوە