سودانی: هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان کردەیەکی تیرۆرستییە

KNN : Kurdish News Network
10:34 - 29/07/2025
عێراق
+
-

 
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: هێڕشە درۆنیەکانی سەر کێڵگە نەوتیەکانی هەرێم کردی تیرۆرستین و بە هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان   کار بۆ دۆزینەوەی گرووپە هێرشکەرەکان دەکەین.

 

هەواڵ: KNNC

  محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێیتد پرێس،  هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە کردەییەکی تیرۆریستی ناو بردوەو  دەڵێت: حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کاردەکات بۆ دەستنیشانکردنی ئەو لایەنەی بەرپرسن لە هێرشە درۆنییەکان تاوەکو   لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێن.

 

هەرلەو چاوپێکەوتنە رۆژنامەوانیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق  لە بارەی بوونی گروپە چەکدارەکانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەدا، بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بووەتە پاساوێک بۆ بوونی گرووپە عێراقییەکان بۆ ئەوەی خۆیان پڕچەک بکەن، بەڵام هەر کاتێک هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق تەواو بکشێنەوە، پێویست ناکات و هیچ پاساوێک بۆ هیچ گرووپێک نامێنێت بۆ ئەوەی لە دەرەوەی یاسا و دامەزراوە فەرمییەکانی ئەمنی چەکیان هەبێت.

101 جار خوێندراوەتەوە