سوپای ئیسرائیل کوژرانی
دو سەربازی لە باشوری کەرتی غەززە ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی کوژراوانی ئەفسەر و
سەربازەکانی لە سەرەتای شەڕی غەززە نزیک دەبێتەوە لە 900 کوژراو.
هەواڵ: KKNC
سوپای ئیسرائیل لە
ڕاگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، دو سەربازیان لە بە ناوی ئینون نوریئیلی تەمەن 20 ساڵ
و ئەمیر سەعدی تەمەن 22 ساڵ لە باشوری کەرتی غەززە کوژراون، هەروەها سێ سەربازی
دیکەش بریندرابون.
سوپا باسی لەوەشکرد،
بەهۆی ئەوەی تەقینەوەی بۆمبێکی بەو ئۆتۆمبێلی سەربازەکانی تێدابوە ئەو دو سەربازە
کوژراون، لە دوای دەستپێکی شەڕی غەززە لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 نزیکەی 900
سەربازی ئیسرائیلی کوژراون.
هەر سەبارەت بە شەڕی
ئیسرائیل و غەززە لە ماوەی ڕابردودا چەندین ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی ڕاینگەیاند؛
سەربازەکانی ئیسرائیل دوچاری نەخۆی دەرونی بونەتەوە و تەنانەت هەندێکی ڕویان لە
خۆکوشتن کردوتەوە بەهۆی ئەو دیمەنانەی لە شەڕدا بینویانە.
74 جار خوێندراوەتەوە