مەزڵوم عەبدی: ئێمە لەگەڵ یەک سوپا و یەک حکومەت و یەک دەوڵەتداین

KNN : Kurdish News Network
02:10 - 29/07/2025
کوردستان
+
-

مەزڵوم عەبدی، لە دواین لێدوانیدا، ڕایگەیاند؛ ئامادەن ببنە بەشێک لە سوریا و داوا بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردی لە دامەزراوەکانی سوریا دەکات.  

 

هەواڵ:KNNC

 

ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە لێدوانکێکدا بۆ كەناڵی ئەلحەدەس، ڕایگەیاند، دیمەشق ئامادەیی خۆی پێی راگەیاندوین بۆ رازیبوون بە داخوازیی کورد، لەبارەی زمان و مافە کولتوورییەكان و دیدارەکەم لەگەڵ سەرۆک شەرع ئەرێنی بوو، دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆ توانیمان بگەینە رێککەوتن و تاکە بژاردەی ئێمە لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆیە.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، کە بەشێک دەبن لە وەزارەتی بەرگری سوریا بەڵام یەکخستنی 100 هەزار چەکدار لە وەزارەتی بەرگری سوریا پرۆسەیەكی گەورەیە.

 

 

وتیشی: داوا دەکەین زمانی کوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی زمانی فەرمی بێت لە ناوچە کوردنشینەکان و بە فەرمی داوامان لە دیمەشق كردووە بۆ گەڕانەوەی دامودەزگاکانی حکومەت، بۆ شارەكانی رەقەو حەسەکەو دێرەزور.

 

61 جار خوێندراوەتەوە