پێشبینی باران بارین و هەورە بروسکە دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
08:34 - 26/07/2025
کوردستان
+
-


شارەزایەکی کەشوهەوا، بڵاویکردوەتەوە، پێشبینی باران بارین و هەورەبروسکە دەکرێت لەم دوو ڕۆژەدا، ئاماژەی بەوەشکردوە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ڕەنگە دەستپێبکات و سبەینێش بەردەوام بێت

هەواڵ:KNNC

ئەمڕۆ شەممە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشوهەوا، پێشبینی بۆ 48 کاتژمێری داهاتو بڵاوکردوەتەوە و ناوبراو دەڵێت؛ ڕەنگە ئەم شەپۆلی گەرما بەتینە بگۆڕێت بۆ بارانبارین و هەورەبروسکە.



ئاراس جەبار دەڵێت؛ لەبەرزی 500 ملیبارەوە رێژەی شێ بەرزبوەتەوە، بەهۆی ئەو شێیەوە کە لە ناوچەکانی کەنداوی عەرەبیەوە بەناوچەکانی رۆژئاوای ئێرانەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان و تا باکوری کوردستان درێژبوەتەوە.



هەروەها  پەستانی بەرگەهەواش تا رادەیەک ئاساییە و بەرز نیە دۆخەکە لەبارە بۆ ئەوەی هەور چرببێتەوە لە ئاسمانی ناوچەکەدا و ئەگەری بارینی باران و چالاکبونی هەورە بروسکەش لەهەندێ شوێندا دەبێت.



ناوبراو جەختیشیکردوەتەوە، ئەگەری باران بارین و ڕودانی هەورە بروسکە،  لەکاتەکانی دوای نیوەرۆوە بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ و بەهەمان شێوە بۆ سبەینێ یەکشەمەش 27/7/2025 ئەگەری چالاکبونەوەی هەیە.



 ئاماژەی بەوەشکردوە، شەپۆلی باران بارینەکە  زیاتر  ناوچە شاخاویەکانی باشور و باکوری پاڕێزگای سلێمانی و سنوری قەزای کۆیە و باکوری شاری هەولێر و قەزای ئاکرێ دەگرێتەوە و  لەناوچەکانی دیکەدا ئەگەرەکە لاوازە .

1000 جار خوێندراوەتەوە