بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی،
بڵاویکردوەتەوە، لەسەر دۆسیەی کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی کەسێکی تر، مەفرەزەکانی
نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان،
تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە و لێکۆڵێنەوە لە دۆسیکە دەستیپێکردوە.
هەواڵ:KNNC
پۆلیسی
سلێمانی دەستگیرکردی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەکردوە، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2025/7/20 هێزەکانی پۆلیس ئاگادار
کرانەوە لەڕوداوی کوشتنی هاوڵاتییەک و بریندارکردنی هاوڵاتییەکی تر لەگەڕەکی
سەروەری شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو کەشف و
هێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە ئەنجامدرا.
ئەوەشیان خستوەتەڕو، دوای کەشف و هێڵکاریەکان تەرمی کوژراوەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کردوە و بریندارەکەش بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەنراوتە نەخۆشخانە.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کردوە، دوای
وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە، توانراوە تۆمەتباری ڕوداوەکە بەناوی (ئـ، ن،
م لەدایکبووی 2004) لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن
دەستگیربکرێت.
لەباڕەی روداوەکەوە، ئاماژەیان بەوەکردوە؛ بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری ڕوداوەکە
دەگەڕێتەوە بۆ دروستبونی شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان تۆمەتبار و هەردو قوربانییەکە،
تۆمەتبار بەچەقۆ هێرش دەکاتە سەریان و لەئەنجامدا یەکێکیان دەکوژێت و هاوڕێکەشی
بریندار دەکات.
لەئێستادا تۆمەتباری دەستگیرکراو بەبڕیاری
دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە
بەردەوامە.
1320 جار خوێندراوەتەوە