لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆن، لەسەر ڕێگای کەوڵۆس دەستڕێژی گولـلە لە شۆفێری بارهەڵگرێک (تانکەر) کرا و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرت، لە ئەنجامی ڕووداوەکەشدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بریندار بوو.
کەسوکاری شۆفێری بارهەڵگرەکە ڕایدەگەیەنن؛ لە کاتی ڕووداوەکەدا مام و برازایەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و هۆکاری هێرشکردنە سەریشان دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆن. ئاماژە بەوەش دەکەن، شەش کەسی چەکدار بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف و بە ئۆتۆمبێلێک ڕێگەیان بە بارهەڵگرەکە گرتووە و دەستڕێژی گولـلەیان لێکردوون.
کەسوکاری قوربانییەکان ئەوەیان خستەڕوو، لە کاتی دەستڕێژی گولـلە و گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەدا، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بە ناوی (ڕێکەوت عەبدوڵا) بە دەستڕێژی گوللە کوژراوە، لە مامەکەشی برینداربوە.
148 جار خوێندراوەتەوە