دوای ئەوەی
مانگی رابردوو ئەمریکا ناردنی دۆلاری بۆ عێراق راگرتبوو، بە وتەی شارەزایەکی
ئابووری دوێنێ گوژمێکی دۆلاری رەوانەی بەغدا کراوە.
نەبیل مەرسومی،
شارەزای ئابووری، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، عێراق مانگانە نزیکەی
ملیارێک دۆلاری نەختینە (کاش) بە دوو گوژمە پێدەگات.
وتشی: گەیشتنی
کاروانی ئەمجارەش کە دوێنێ بووە، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆڵی هەبێت لە باشترکردنی نرخی
ئاڵوگۆڕی دینار لە بازاڕەکاندا.
ئەمەش دوای
ئەوە دێت کە مانگی نیسانی ئەمساڵ ئەمریکا ناردنی 500 ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوتی
عێراقی راگرتبوو.
واشنتن ناردنی
ئەو پارەیەی بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و هەنگاوی بەغدا لە دژی ئەو گروپانەی هێرش
دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق مەرجدار کردبوو.
36 جار خوێندراوەتەوە