کەشناسی هەرێم سبەی هەینی باران و هەورەبرووسکە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:58 - 23/04/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی هەینی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات کە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، سبەی هەینی ئاسمانی هەرێم لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. ئاماژە بەوەش کراوە کە لە کاتەکانی نیوەڕۆ تا ئێوارە، باران لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین، ئیدارەی سۆران، ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری تا سنووری کۆیە و دێگەڵە دەبارێت

 

هەروەها پێشبینی دەکرێت بارانبارینەکە باشووری سلێمانی و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دهۆکیش بگرێتەوە، کە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورەبرووسکە دەبێت

 

سەبارەت بە بارودۆخی با، خێراییەکەی لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 25 کیلۆمەتر، هاوکات مەودای بینین لە نێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت.

287 جار خوێندراوەتەوە