بەوتەی شارەزایەکی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت
ئەمرۆ تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە سلێمانی بگرێتەوە.
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی رایگەیاند: بەپێی
پێشبینیەکان ئەمڕۆی ڕۆژی دووشەممە مەودای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە شاری سلێمانی بە شێوازی
پچڕ پچڕ باران دەبارێت.
باسی لەوەشکردووە: ئەگەرێکی بەهێزە تاوە بارانی
بەخوڕ ببارێت لەگەڵ ڕوودانی هەورەگرمەو هەورەبروسکەی بەهێز، و تەرزەبارینیش دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکان ناسەقامگیری کەشوهەوا تا رۆژی
سێ شەممە بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەی ئەو رۆژەوە کەشوهەوا سەقامگیر
دەبێتەوە.
1458 جار خوێندراوەتەوە