بزووتنەوەی گۆڕان یاساییبوونی کۆنفرانسی گشتیی بزووتنەوەکە لە شاری کەرکوک دووپات دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ڕێکارەکانی پەسەندکردنی جڤاتی نیشتمانی و پەیڕەوی ناوخۆ بەپێی بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان دروست و یاسایین.
بەپێی ڕوونکردنەوەیەکی بزووتنەوەی گۆڕان، بەستنی کۆنفراسی گشتی لە شاری کەرکوک لە ڕێکەوتی (١٦ی شوباتی ٢٠٢٦)، لە ڕووی کات، شوێن و ڕێکارەکانی پەسەندکردنی سەرکردایەتی (جڤاتی نیشتمانی) و پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەکە، بەتەواوی لەگەڵ یاسا یەکدەگرێتەوە. ئەمەش پشتئەستوورە بە بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کە لە (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٦) دەرچووە.
بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەر هەنگاو و بڕیارێک لە دوای دەرچوونی ئەم نووسراوەی دەستەی دادوەرییەوە گیرابێتە بەر، هیچ بنەمایەکی نییە و لە ڕێگەی ڕێکاری ئسوڵی و یاساییەوە هەڵدەوەشێنرێتەوە.
214 جار خوێندراوەتەوە