وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە ساڵنامەی خوێندن و کاتی تاقیکردنەوەکاندا کرد

KNN : Kurdish News Network
04:25 - 23/04/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی 2025-2026 هەموار کردەوە و خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی (سیستەمی وەزارەت) ڕاگەیاند

 

بەپێی نووسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاقیکردنەوەکان کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، خشتەی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیە دەبێت:

یەکەم: ناوەندەکانی خوێندن

هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم (پۆلەکانی 1، 2، 3ـی بنەڕەتی): لە ڕێکەوتی 3ـی 5ی 2026 تاوەکو 6ـی 5ی 2026 ئەنجام دەدرێت
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان: لە ڕێکەوتی 10ـی 5ی 2026 دەستپێدەکات و تاوەکو 20ـی 5ی 2026 بەردەوام دەبێت
تاقیکردنەوەی کرداریی قۆناغی ئامادەیی پیشەیی: لە نێوان 5 بۆ 7ـی 5ی 2026 بەڕێوەدەچێت
تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان: لە ڕێکەوتی 15ـی 6ی 2026 تاوەکو 1ـی 7ی 2026 ئەنجام دەدرێت

 

دووەم: پەیمانگاکان
تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خولی یەکەم: لە 9ـی 6ی 2026 تاوەکو 20ـی 6ی 2026 دەبێت
تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خولی دووەم: لە 14ـی 7ی 2026 تاوەکو 23ـی 7ی 2026 بەڕێوەدەچێت


669 جار خوێندراوەتەوە