​7ی ئۆکتۆبەر و چەکی ئەتۆمی؛ دوو هێڵە سوورەکەی ترەمپ بۆ تاران

KNN : Kurdish News Network
05:27 - 20/04/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، نەخشەڕێگەی مامەڵەکردنی ئیدارەکەی لەگەڵ تاران دەخاتە ڕوو و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرکردە نوێیەکانی ئێران "ژیر بن"، وڵاتەکەیان گەشاوە و گەورە دەبێت

 

 

ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا جەختی کردەوە کە ئیسرائیل پاڵنەری نەبووە بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ، بەڵکو لێکەوتەکانی هێرشی 7ی ئۆکتۆبەر و سووربوونی لەسەر ڕێگریگرتن لە دەستڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی، پاڵنەری سەرەکین بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک

 

 

سەرۆکی هەڵبژێردراو ئاماژەی بەوەش کرد، دەرفەتێک لەبەردەم سەرکردایەتی نوێی ئێراندایە بۆ گۆڕینی ئاراستەی وڵاتەکەیان بەرەو بوژانەوە، بەو مەرجەی دەستبەرداری پڕۆژە ئەتۆمییەکەیان بن.

 

 

34 جار خوێندراوەتەوە