هەموو چاوەکان
لەسەر کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگییە کە بڕیارە ئەمڕۆ لە نوسینگەی عەمار
حەکیم بەڕێوەبچێت و تیایدا دواجار گرێ کوێرەی کاندیدی شیعەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی
سەرۆکوەزیران، بکرێتەوە.
بەگوێرەی
هەواڵێکی رۆژنامەی سەباح ئەمڕۆ لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی نوسینگەی حەکیم
لە بەغدا کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی کۆتابڕیار لە کاندیدی هاوبەشی لایەنە شیعەکان بۆ
وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران بدرێت.
پێداگری
دەوڵەتی یاسا لەسەر نەکشاندنەوەی نوری مالیکی لە کاندیدبوون، ناکۆکییەکان و گەیشتن
بە رێککەوتنی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر کاندیدێک قووڵتر کردووەتەوە و وەک زەهرا سەدر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی رەوتی حیکمە دەڵێت ئەو پێداگرییە دۆخەکەی
گەڕاندەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم.
کۆبوونەوەکەی پێشووی چوارچێوەی هەماهەنگی وەک
ئەو سەرکردەیەی رەوتی حیکمە ئاشکرای کردووە، لە سەر داوای محەمەد شیاع سودانی
دواخراوە، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لە نێوان سووربوون لەسەر کاندیدبوون، یان
قبوڵکردنی کاندیدی سازان یەکلابکاتەوە.
لای خۆیەوە عەلی عەبدولئەمیر جوحی، ئەندامی
هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رایگەیاند، دواخستنی کۆتا کۆبوونەوە رەنگدانەوەی
کۆتایی هاتنی بژاردەی کاندیدی سازان و هەنگاونانە بەرەو یەکلابوونەوە لەسەر کاندیدی
گەورەترین فراسكیۆنی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ نوێکردنەوەی خولی
سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی.
هەر لەو رووەوە
زەهرا سەدر هیوای خۆشی دەربڕیووە بەوەی کۆبوونەوەی
ئەمڕۆ ئەنجامی یەکلاکەرەوەی هەبێت لە ڕێگەی دەنگدانی متمانەدانەوە بە سودانی یان بە
تاوتوێکردنی کاندیدێک کە کۆدەنگی لەسەر بێت.
172 جار خوێندراوەتەوە